کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: رووداو

باڵەخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

چاکسازییەکان: ژمارەی زیندانیکراوان لە توانای زیندانەکان دەرچووە و گەیشتووەتە 6500 کەس

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاوەند مەموندی: فڕۆکەی سێیەمی فلای ئەربیل گەیشتە هەولێر و سەرەتای 2027 دەبێتە شەش فڕۆکە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

لاوەند مەموندی: فڕۆکەی سێیەمی فلای ئەربیل گەیشتە هەولێر و سەرەتای 2027 دەبێتە شەش فڕۆکە

دەرهێنانی کارتی نەوت لە سلێمانی کرایە ئەلیکترۆنی
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

دەرهێنانی کارتی نەوت لە سلێمانی کرایە ئەلیکترۆنی

شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات؛ کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات؛ کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی زیندانیکراوان گەیشتووەتە 6500 کەس، لە کاتێکدا زیندانەکان تەنیا توانای لەخۆگرتنی 3000 کەسیان هەیە. دەشڵێ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە یان دەبێت لێبووردنی گشتی دەربکرێت یان چاکسازیی نوێ دروست بکرێن.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی زیندانیکراوان گەیشتووەتە 6500 کەس، کە ئەمە لە توانای چاکسازییەکان دەرچووە و هەندێک هۆڵ هەیە 40 بۆ 50 نەفەری تێدایە".


بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێ: "تاوانەکانی مادەی هۆشبەریش رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبووندایە، ئێستا لە سزادراوان پلەی یەکەم دێن و ژمارەیان گەیشتووەتە 2000 سزادراو، لە دوای ئەویش تیرۆر، ئینجا کوشتن و دزی دێت."


لەبارەی رێگەچارەکانەوە، ئیحسان عەبدولڕەحمان گوتی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ژمارە زیندانییە زۆرە دوو رێگەچارە هەیە؛ لە 2023ـەوە لیستێکی لێبووردنی گشتیمان ئامادەکردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پەرلەمان سەیر نەکراوە، یاخود دەبێت چاکسازیی نوێمان بۆ دروستبکەن؛ بۆ هەر یەکە لە هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران داوای ئەوەمان کردووە، چاکسازیی نوێ دروست بکرێت، ئەگەر ئەوان دروست بکرێن کێشەمان نامێنێت."


ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆیە دەبێت بە زووترین کات رێگەچارەکە بدۆزرێتەوە، خەریکە ژمارەی زیندانییان لە توانای زیندانەکان نامێنێت و زۆر لە رادەبەدەرە؛ خۆی زیندانەکان توانای لەخۆگرتنی 3000 کەسیان هەیە، هەر کەیسێک جیایە و هەموویان تێکەڵ ناکرێن."


لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازیی گەوران هەن، کە پێشتر 6000 هەزار سزادراویان تێدابوو. جگە لە چاکسازیی گەوران، سێ چاکسازیی دیکەی تایبەت بە ژنان و منداڵانیش لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن.


بابەتی پەیوەندیدار

لاوەند مەموندی: فڕۆکەی سێیەمی فلای ئەربیل گەیشتە هەولێر و سەرەتای 2027 دەبێتە شەش فڕۆکە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

لاوەند مەموندی: فڕۆکەی سێیەمی فلای ئەربیل گەیشتە هەولێر و سەرەتای 2027 دەبێتە شەش فڕۆکە

دەرهێنانی کارتی نەوت لە سلێمانی کرایە ئەلیکترۆنی
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

دەرهێنانی کارتی نەوت لە سلێمانی کرایە ئەلیکترۆنی

شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات؛ کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات؛ کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە