کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە پەخشی (بەرپرسیار)دا پەیوەندی بە رووداوەوە کرا و تێچووی نەشتەرگەریی منداڵێک لە ئەستۆ گیرا

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە: تەنیا لە ئەم ساڵدا 11 هەزار دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

وەزیری پەروەردە: تەنیا لە ئەم ساڵدا 11 هەزار دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن تەواو بووە و لە تەوێڵە و بیارە بەردەوامە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن تەواو بووە و لە تەوێڵە و بیارە بەردەوامە

جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو: سبەی پشوو نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو: سبەی پشوو نییە

رووداو دیجیتاڵ


باوکی منداڵێک لە هەولێر دەڵێ، بەهۆی دانانی کانیولایەکەوە بە "هەڵە" لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، دەستی کوڕە تەمەن یەک ساڵەکەی مەترسیی بڕینەوەی لەسەرە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: "ئەوەی روویداوە، هەڵەی پزیشکی نییە و ئاڵۆزییەکی چاوەڕوانکراوە و مەترسیی بڕینەوەی دەستی منداڵەکەش لە ئارادا نییە."


ئادین، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و سێ مانگە، رۆژی 28-10-2026، بەهۆی گەشکەوە دەبردرێتە نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری لە هەولێر. ئەمین کەریم، باوکی ئادین، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "دوای ئەوەی گەشکەکەی باش بوو، تایەکەی دانەبەزی. لە 9 رۆژی مانەوەمان لە نەخۆشخانەدا 14 کانیولایان بۆ کوڕەکەم دانا، کە زۆربەیان لەلایەن ئەو قوتابییانەوە دادەنران بۆ راهێنان هاتبوون."


بە گوتەی باوکی ئادین، یەکێک لە کانیولاکان "ئاوت دەبێت" و دەبێتەهۆی ئاوسانی دەستی منداڵەکەی. دوای چوار رۆژ لە گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، شوێنی کانیولاکە دەبێتە برینێکی قووڵ. ئەمین کەریم دەڵێ: "برینەکە هێواش هێواش گەورە بوو تاوەکو گەیشتە سەر ئێسک. نەمبردەوە بۆ نەخۆشخانەی راپەڕین، چونکە ترسام و پێشتر گرنگییان پێنەدا."


پزیشکێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی راپۆرتێکی پزیشکی بۆ ئادین نووسیوە و تێیدا هاتووە: "برینی کۆن لە دەستی چەپی هەیە و پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێ."


باوکی ئادین، کە بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیتوانیوە تێچووی نەشتەرگەرییەکە دابین بکات کە 550 هەزار دینارە، دەڵێت: "یەک مانگە لەبەر ئازار کوڕەکەم خەوی لێناکەوێ. سکاڵام لە کەس نەکردووە، تەنیا دەمەوێ چارەسەرێک بۆ کوڕەکەم بدۆزرێتەوە."


لە بەرامبەردا، دکتۆر مەحموود محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)دا گوتی: "ئاوتبوونی کانیولا شتێکی ئاساییە، بەتایبەت لە منداڵاندا کە دەماریان بچووک و لاوازە. ئەمە بە هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمی هەژمار ناکرێ، بەڵکو یەکێکە لە ماکەکان".


دکتۆر مەحموود ئاماژەی بەوە کرد کە نەخۆشخانەکەیان فێرکارییە و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ راهێنان رووی تێدەکەن و گوتی: "ناتوانین رێگری لە قوتابی بکەین راهێنان نەکات، چونکە دەبێت فێربێت. ئەگەر قوتابییەکەش کانیولای دانابێت، ئەوا لەژێر چاودێریی کارمەندی شارەزا بووە."


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕین داوای لە باوکی منداڵەکە کرد سەردانیان بکاتەوە و گوتی: "با بێتەوە لامان و ئێمە بەبێ بەرامبەر هەموو چارەسەرێکی پێویستی بۆ دەکەین. سەیری کامێراکانی چاودێری دەکەینەوە و ئەگەر هەر کەمتەرخەمییەک کرابێت، لێکۆڵینەوەی لێ دەکەین و رێکاری پێویست دەگرینەبەر."


دکتۆر موراد ئەمیر، راگری کۆلیژی تەکنیکی پزیشکیی هەولێر، بە رووداوی گوت: "بەهۆی زۆر وەرگرتنی قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، قەرەباڵخییەکی زۆر لە نەخۆشخانە حکومییەکان دروست بووە و ئەمەش کێشەی بۆ پرۆسەی راهێنانی کرداری دروستکردووە."


هاوکات، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر تیران جەمیل، راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکیی هەولێر بە رووداوی گوت: "کێشەی سەرەکیی ئێمە زۆریی ژمارەی قوتابییانە. هەڵە روودەدات، دکتۆریش هەڵە دەکات. لەنێو هەر 5 پەرستار، لەوانەیە 3 یان هەڵە بکەن، بەڵام گرنگە بە ئەنقەست نەبێت."


ئەگەر هەڵەیەکی پزیشکی لەلایەن پەرستارێکی ئەندامی سەندیکای کارمەندانی تەندروستییەوە کرابێ، لیژنەی لەسەر پێکدەهێندرێت. شاخەوان سەلیم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی گوت: " لەگەڵ تەندروستی لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێ و بەپێی هەڵەکە یان ئەو کارەی کردوویەتی، ئایا هەڵەکە چی بووە و بە ئەنقەست بووە یان نا، بەپێی ئەو ئەنجامە، بڕیار دەدرێ."

لە کاتی پەخشکردنی بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو لەسەر ئەم کەیسە، ژیار زراری، خاوەنی (mcenter)، پەیوەندی کرد و رایگەیاند: "ئامادەین تێچووی نەشتەرگەریی منداڵەکە لە ئەستۆ بگرین، لە هەر نەخۆشخانەیەک بکرێت."


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە: تەنیا لە ئەم ساڵدا 11 هەزار دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

وەزیری پەروەردە: تەنیا لە ئەم ساڵدا 11 هەزار دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن تەواو بووە و لە تەوێڵە و بیارە بەردەوامە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن تەواو بووە و لە تەوێڵە و بیارە بەردەوامە

جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو: سبەی پشوو نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو: سبەی پشوو نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە