رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی کۆپەرنیکۆس، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 17ی ئایاری ئەم ساڵ پلەی گەرمای شاری هەولێر 20.7 پلەی سیلیزی بووە، ئەمەش دووەم فێنکترین 17ی ئایارە لە ساڵی 1940ـەوە.
بەپێی مانگە دەستکردەکانی ئاژانسی کەشناسی یەکێتیی ئەورووپا(کۆپەرنیکۆس) فێنکترین 17ی ئایار لە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ساڵی 1975 تۆمار کراوە، کە 19.9 پلەی سیلیزی بوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆپەرنیکۆس، کاژێر 12:00ی رۆژی 17ی ئایاری 2020 گەرمترین بووە کە پلەی گەرما تێیدا 33.5 پلەی سیلیزی بووە. فێنکترینیش لە هەمان کاژێردا لە 17ی ئایاری 1975 بوو کە پلەی گەرماکەی 19.9 پلەی سیلیزی بوو.
پلەی گەرما لە کاژێر 12ی نیوەڕۆی رۆژانی 17ی ئایار:
1940:24.4
1945: 20.8
1950: 27.7
1955: 30.2
1960: 21.1
1965: 26.1
1970: 27.1
19.9: 1975
1980: 27.7
1985: 26
1990:32.4
1995: 31.5
2000: 28
2005: 26.9
2010: 30.3
2015: 28.5
2020: 33.5
2025: 30
2026: 20.7
