رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، کوژرانی 35 کەس لە 24 کاژێری رابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە. رایگەیاند، وێڕای برینداربوونی 120 کەسی دیکە، ژمارەی بریندارەکان لە 2ی ئاداری رابردووەوە بۆ 10 هەزار و 990 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی شەممە، 6ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە 2ـی ئاداری رابردووەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 3 هەزار و 593 کەس بەرزبووەوە. هەروەها 10 هەزار و 990 کەسیش برینداربوون، ئەمەش دوای ئەوەی لە 24 کاژێردا 35 کەس گیانیان لەدەستدا و 120ی دیکە برینداربوون.
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، کۆی گشتیی ژمارەی قوربانییەکان لە 2ی ئادارەوە گەیشتووەتە 3593 کوژراو و 10990 بریندار.
بەمەش، وەزارەتەکە لە 24 کاژێری رابردوودا 35 کوژراو و 120 برینداری تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ئاماری پێشووتر 3 هەزار و 558 کوژراو و 10 هەزار و 870 بریندار بوو.
حکومەتی لوبنان رایگەیاند، رۆژانە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکانی باشووری لوبنان زیاتر دەبێ، ئەمەش پێشێلکردنی ئاگربەستەکەیە کە لە 17ی نیسانی رابردووەوە لە ئارادایە و واشنتن درێژکردنەوەی تاوەکو سەرەتای تەممووزی داهاتوو راگەیاند.


.jpg&w=3840&q=75)