رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکە ئاسمانییە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هێزی ئاسمانیی سوپا هێرشێکی بۆسەر بنکە ئاسمانییە ستراتیژییەکانی (نەواتیم) و (تەلنۆف)ی ئیسرائیل ئامانج داوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم هێرشە وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند وێستگەیەکی رادار لە سێ ناوچەی جیاوازی ئێران.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە: "خێرایی لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنی و بەرفراوانیی ئامانجەکان، لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هێزە چەکدارەکانە لەم قۆناخەی ئۆپەراسیۆنەکەدا".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەواوی یەکەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشی بەرفراوان لە سەرجەم بەرەکان لە ئامادەیی تەواودان و بەرنامەی خۆیان بە جۆرێک رێکخستووە لەگەڵ پلان و سیناریۆی ئیسرائیل بگونجێت.
رۆژی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند ئامانجێکی لە نێوەڕاستی ئێران و رۆژئاوای تاران بۆردوومان کردووە، ئەوەش دوای هێرشی مووشەکی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

