رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا (فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان)، زنجیرەیەک هێرشی "بەرگری لەخۆکردن"ـیان بۆ سەر چەند ئامانجێک لەنێو خاکی ئێران دەستپێکردووە.
سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرشەکان چوارشەممە کاژێر 05:15ـی ئێوارە بەکاتی واشنتن (00:15 بە کاتی هەولێر) دەستیانپێکردووە. بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ "دەستدرێژییە بەردەوام و بێ پاساوەکانی" ئێران.
رۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، ئەمڕۆ زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین.