رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان پشتڕاستی کردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکیان لە شاری خاش، پۆلیسێک کوژرا.
ئەمڕۆ هەینی 19-06-2026، ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران هێرشە چەکدارییەکەی سەر بنکەیەکی پۆلیسی لە شاری خاش رایگەیاند.
بەگوێرەی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە، لە هێرشەکەدا ئەندامێکیان بە ناوی (عەبدولسەلام کورد) کوژراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان دەڵێت، گەڕان بەدوای تەقەکەرەکاندا بەردەوامە.
پێشتر (جەیشولعەدل) کە گرووپێکی چەکداریی سوننە مەزهەبی بەلووچەکانە و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکی دەکات، بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی لە ئەستۆ دەگرت، بەڵام ئێستا لەگەڵ چەندین گرووپی چەکداری دیکە، بەرەیەکی یەکگرتوویان بە ناوی (بەرەی جەنگاوەرانی خەڵک) راگەیاندووە و ئۆپەراسیۆنەکانیان بە هاوئاهەنگیی یەکدی، دژی هێزەکانی ئێران بەڕێوەدەبەن.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)