رووداو دیجیتاڵ
لە حەوت رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی سنووریی مێرانی پارێزگای ئیلامەوە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن چوونەتە عێراق. قایمقامی مێران دەڵێ، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن دابینکراون.
رۆژی دووشەممە، 22ی حوزەیرانی 2026، حەیدەر نیعمەتی، قایمقامی مێران لە پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 16ی حوزەیرانەوە لانیکەم 100 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازە سنوورییەکەوە چوونەتە "شوێنە پیرۆزەکانی عێراق".
حەیدەر نیعمەتی گوتی: "خزمەتگوزارییەکان وەک شوێنی حەوانەوە، نوێژکردن و راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ زیارەتکاران ئامادەکراون."
لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران 7 دەروازەی سنووری هەن؛ سێ فەرمی و چوارنیمچە فەرمی.
دەروازەی سنووریی مێران یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، زیارەتکاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهۆی نزیکی لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، ساڵانە زیاترین زیارەتکاریش هاتووچۆی پێدا دەکەن.


.jpg&w=3840&q=75)
