عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیادا لەگەڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد. لە گفتوگۆکاندا، کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران نێوەڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لێکەوتەکانی هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەترسییەکانی تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکەی خستووەتە روو. عێراقچی هۆشداریی دا کە "ئەم جۆرە هەنگاوانە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی زیاتر دەبەن و مەترسیی پەرەسەندنی گرژییەکان دەگەێیننە لووتکە." وەزیری دەرەوەی ئێران لەم پەیوەندییانەدا جەختی لەسەر ئامادەییی تەواوەتیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەییی خاک و رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە "سەرکێشییەکی" سوپای ئەمریکا بە وەڵامێکی تووند و یەکلاکەرەوە رووبەڕوو دەبێتەوە. ئەم جووڵە دیپلۆماسییانەی تاران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە قۆناخــێکی زۆر هەستیاردایە و ئەگەری هەڵگیرسانەوە جەنگ لە ئان و ساتدایە. عێراقچی جەختی کردەوە "ئێران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دۆستەکانی، هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گوشارە سەربازییانەی کە لەلایەن واشنتنەوە ئەنجام دەدرێن."