کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتییەک لە تەنگەی هورمز

کەشتییەک لە تەنگەی هورمز

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئێران: کەشتییەکان دەبێت بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز پارەی خزمەتگوزارییەکان بدەن

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەو کەشتییانەی وڵاتانی رێپێدراو لە تەنگەی هورمز تێدەپەڕن، دەبێت بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی لەلایەن ئێرانەوە پێشکەشیان دەکرێت پارە بدەن.


رۆژی یەکشەممە، 23ی ئابی 2026، حەسەن قەشقاوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: "مادەی سێ لە پڕۆژەیاسای 'هەنگاوی ستراتیژی بۆ دابینکردنی ئاسایش و پێشکەوتنی تەنگەی هورمز' لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی پەسەندکرا".

حەسەن قەشقاوی گوتی: "لەسەر بنەمای مادەی سێ لە پڕۆژە یاساکە، لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی وەک دەریاوانی، ژینگەیی، سووتەمەنی‌ پێدان لە بارودۆخی تایبەتدا، دڵنیایی (بیمە)، سەلامەتی و ئەو خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە تەنگەی هورمزدا پێشکەش دەکرێن، تێچوو وەردەگیرێت."

حەسەن قەشقاوی گوتیشی: "ئەم تێچووانە لە کەشتییەکانی ئەو وڵاتانەی رێگەی تێپەڕبوونیان لە تەنگەی هورمز هەیە، بە ریاڵ یان هەر دراوێکی دیکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران مەبەستی بێت، وەردەگیرێت."

قەشقاوی بە ئاماژەدان بە پێویستی گرنگیدان بە مافی وڵاتانی کەناراوەکانی تەنگەی هورمز گوتی: "بەپێی ئەم پرۆژە یاسایە، لەگەڵ بە فەرمی ناسینی ئازادیی کەشتیوانی بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان، جەخت لەسەر رێزگرتن لە ئاسایشی وڵاتانی کەناراو و سەروەرییان و رێگری لە پێشێلکردنی ئەم مافانەش کراوەتەوە."

رۆژی شەممە 22-08-2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لەسەر داوای بەرپرسانی عێراق رێگە بە تێپەڕینی ژمارەیەک کەشتیی وڵاتەکە بەو رێڕەوە ئاوییەدا دراوە.

رێگەدان بە تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق لەکاتێکدایە، تاران بانگەشەی بەردەوامیی داخرانی تەنگەی هورمز دەکات.

هاوکات ئەمریکاش گەمارۆیەکی قورسی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی وڵاتەکە (سێنتکۆم) دەڵێ، تاوەکو رۆژی هەینی 21ـی ئاب، هێزەکانیان رێڕەوی 68 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، سێ کەشتییان بە تەواوی پەکخستووە و چوونەتە سەر دوو کەشتیی دیکەش بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بە رێکارەکانی گەمارۆکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە