کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەتەنیاهوو، خێزانەکەی و دوو کوڕەکەی. وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

نەتەنیاهوو، خێزانەکەی و دوو کوڕەکەی. وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

نەتەنیاهوو: ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لە کوڕەکانمی داوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی "تیرۆرکردنی" یەکێک لە دوو کوڕەکەی داوە، بەڵام وردەکاری زیاتری دەربارەی کات و شوێنی رووداوەکە ئاشکرا نەکرد.

رۆژی دووشەممە، 24ی ئابی 2026، نەتەنیاهوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 14ی ئیسرائیل گوتی: "شتێکی باوەڕپێنەکراو روویدا؛ ئێران یەکێک لە کوڕەکانمی کردە ئامانج. ئێران هەوڵی کوشتنی یەکێک لە کوڕەکانمی داوە."

ئەم لێدوانەی نەتەنیاهوو لە کاتێکدا هات کە باس لەو راپۆرتانە دەکرا کە گوایە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) رەتیکردووەتەوە تیمی پاراستن بۆ گادی ئایزێنکۆت، سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپا دابین بکات. ئایزێنکۆت ئێستا رکابەرێکی سەرسەختی نەتەنیاهوویە بۆ هەڵبژاردنەکانی 27ی تشرینی یەکەم.

نەتەنیاهوو پشتگیریی خۆی بۆ دابینکردنی پاسەوانی 24 کاژێری بۆ ئایزێنکۆت دەربڕی و گوتی: "ئەمە کات بەسەربردن و لۆکس نییە، بەبێ ئەوە ئێرانییەکان سەرکەوتوو دەبن."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوو کوڕ و کچێکی هەیە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کام لە کوڕەکانی کراوەتە ئامانج. یائیر نەتەنیاهوو (37 ساڵ)، کوڕە گەورەی نەتەنیاهوو، لە سەرەتای 2024ەوە لە شاری میامیی ئەمریکا دەژیت و لەژێر پاراستنی تووندی دەزگای (شین بێت)دایە. 

مانەوەی یائیر لە ئەمریکا لە ناوخۆی ئیسرائیلدا مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە بەهۆی تێچووە زۆرەکەی بۆ باجدەران و مەترسیی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ببێتە ئامانجی دووژمنانی ئیسرائیل.

هاوکات لەگەڵ قسەکانی نەتەنیاهوو، عەمیت سێگال، رۆژنامەڤانی ناوداری ئیسرائیلی، لە تێلیگرامەکەی نووسیویەتی کە هەوڵی تیرۆرکردنی کوڕەکەی نەتەنیاهوو "چەندین مانگە" زانراوە، بەڵام بەهۆی فەرمانی سانسۆری ئەمنییەوە رێگە بە بڵاوکردنەوەی نەدراوە.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتووەتە لوتکە. ئیسرائیل و ئەمریکا لە یەکەم رۆژی جەنگەکەدا لە 28ی شوباتی رابردوو، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوشت.

دوای هەفتەیەک، موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی ئێران دەستنیشانکرا. موجتەبا لە پەیامێکدا رایگەیاند کە جگە لە باوکی، هاوژینەکەی، خوشکەکەی، منداڵی خوشکەکەی و زاوایەکەشی لە هێرشەکەدا کوژراون. موجتەبا خامنەیی کە وا بڕوا دەکرێت لە هەمان هێرشدا بریندار بووبێت، سوێندی خواردووە کە "تۆڵەی خوێنی" باوکی و کەسوکاری بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە