رووداو دیجیتاڵ
چەکدارانی حووسی لە یەمەن، کۆنترۆڵی دوورگەی "میون"یان لە نێوەڕاستی گەرووی ستراتیژیی باب مەندەب کرد و لە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە.
بەرپرسێکی حکومیی ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەت لە دوورگەی میون کشانەوە، ژمارەیەک بەلەم کە چەکداری حووسییان تێدابووە گەیشتوونەتە دوورگەکە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
لای خۆیانەوە شایەتحاڵەکان بە ئاژانسەکەیان گوتووە، چەکدارانی حووسی بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە کەناراوەکانی باب مەندەب بڵاوبوونەتەوە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە.
دوورگەی میون، بەهۆی پێگەی جوگرافییەکەیەوە کە دەکەوێتە نێوەڕاستی گەرووی باب مەندەب، یەکێکە لە گرنگترین خاڵە ستراتیژییەکانی دەریاوانی لە جیهان دا، کە رێڕۆی سەرەکی هەناردەکردنی نەوت و بازرگانیی نێوان ئاسیا و ئەوروپایە.
نوێدەکرێتەوە...
.jpeg&w=3840&q=75)


