کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی سوپای فەرەنسا

ژمارەیەک سەربازی سوپای فەرەنسا

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

فەرەنسا هێز بۆ پاراستنی نەوتی یەنبەعی سعودیە دەنێرێ

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سعودیە رۆژی پێنجشەممە شەش مووشەکی بالیستیی حووسییەکانی تێکشکاند کە بەرەو ناوچەکانی تایف و بەندەری نەوتیی یەنبەع ئاراستە کرابوون. هاوکات فەرەنسا بەڵێنی دا سەرباز، رادار و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی بەندەری ستراتیژیی نەوتی یەنبەع لەسەر دەریای سوور رەوانە بکات.


پێش تێکشکاندنی مووشەکەکان، بەرگریی شارستانیی سعودیە زەنگی هۆشداریی بەپەلەی لە چەندین ناوچە لێدا، لەوانەش شاری مەککە، بەندەری یەنبەع لەسەر دەریای سوور، هەروەها ناوچەکانی تایف، جەددە و تەبووک.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، "بە تووندی و بە شێوازێکی یەکلاکەرەوە وەڵامی ئەم هەڵکشان و پێشێلکارییانەی میلیشیا تیرۆریستەکانی حووسییەکان دەدەینەوە."

لە بەرامبەردا، حووسییەکان رایانگەیاند، لە هێرشێکی بەرفراواندا بە مووشەکی بالیستی و درۆن، دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە یەنبەع و پێگەیەکی سەربازییان لە شاری ریازی پایتەخت کردووەتە ئامانج.

لە کاتێکدا گوشارە ئەمنییەکان لەسەر سعودیە زیادیان کردووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاند، پاریس پلانی هەیە "کەرەستە و هێزی سەربازی لەوانەش سەرباز، رادار و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی بەندەری نەوتیی یەنبەع" رەوانە بکات.

بەندەری یەنبەع گرنگترین دەروازەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی سعودیەیە لەسەر دەریای سوور، کە لە رێگەی بۆریی نەوتی (رۆژهەڵات - رۆژئاوا)ـوە نەوتی کێڵگەکانی کەنداوی پێدەگات، هەروەها وەک رێگەیەکی سەرەکیی جێگرەوە بۆ گەیاندنی نەوت بە بازاڕەکانی ئەورووپا بەکاردەهێندرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕ ببێت.

شەڕێکی خوێناوی لە یەمەن

هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر سعودیە، شەڕێکی یەکجار قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حووسییەکان لە دەوروبەری تەنگەی بابولمەندەب و چیاکانی کەهبووب لە نێوان پارێزگاکانی لەحج و تەعز هەڵگیرساوە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو بەرزاییانەی دەڕواننە سەر دەریای سوور.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لانیکەم 150 کەس لە هەردوولا کوژراون؛ لەوانە 98 سەربازی سەر بە سوپای یەمەن و چەکدارانی هاوپەیمان لە هێزەکانی سوودان و سعودیە بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی حوسییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 52 چەکداری حووسیش لە پێکدادانەکاندا کوژراون.

"دەستوەردان لە بڕیارەکانی حوسییەکان ناکەین"

لە لایەکی دیکەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای ئەمریکی، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن تاران سەرپەرشتیی هێرشەکانی حووسییەکان دەکات و گوتی، "حووسییەکان بەرپرسیارن لە کردەوەکانی خۆیان. ئەوان فەرمان لە ئێمەوە وەرناگرن؛ بەڵکو ئەوان لایەنێکی خۆڕاگرن لە ناوچەکەدا و بەپێی ئەو دۆخەی بەسەریاندا سەپێنراوە هەڵسوکەوت دەکەن."

ئەم شەپۆلە نوێیەی شەڕ لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست لە مانگی تەممووزدا، بووەتە هۆی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودیە و گرتنی کەناراوەکانی دەریای سوور لەلایەن حووسییەکانەوە، ئەمەش تەواوی بازاڕەکانی وزەی جیهانی لە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا شڵەژاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە