رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکەکەیەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی عەباس عێراقچی و بنەماڵەکەی کردووە، بۆ کۆچی دوایی خاتوو بەدرلسادات عێراقچی.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە " لە خودای مەزن و بەخشندە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە، بنەماڵەکەتان و کەسوکارتان ببەخشێت."
ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەکەمی 2026 میدیاکانی ئێران هەواڵی کۆچی دوایی بەدرلسادات عێراقچی، خوشکی عەباس عێراقچییان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی میدیاکان، ناوبراو دوایی ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە کۆچی دوایی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی:




