کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لەم وێنەیەدا گادی ئایزنکۆت، سوپاسالاری پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی یەشەر، لە میانی دوایین گردبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتەکەیدا پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان، لە تەلئەبیب گوتار بۆ لایەنگرانی پێشکێش دەکات؛ 25ی تشرینی یەکەمی 2026.  فۆتۆ: ئەی ئێف پی (AFP)

ئایزەنکۆت؛ ئەو جەنەڕاڵەی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی نەتەنیاهوو بهێنێت، کێیە؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

27-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر27-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ
گادی ئایزەنکۆت
گادی ئایزەنکۆت، سەرۆکی پارتی یاشار Reuters
بنیامین نەتەنیاهوو
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل Getty Images

لە گۆڕەپانی جەنگەوە بۆ کایەی سیاسەت، جەنەڕاڵێکی پێشووی سوپای ئیسرائیل ئێستا بووەتە سەرەکیترین رکابەری بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.

گادی ئایزەنکۆتی 66 ساڵان، سوپاسالاری پێشووتری ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی ناوەندگەرای یاشارە. ئایزەنکۆت لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا بەڵێنی گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی ئیسرائیل دەدات، بەڵام لەسەر چەند پرسێکی سەرەکیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، هەڵوێستی زۆر لە نەتەنیاهوو جیاواز نییە.

ئایزەنکۆت لە ساڵی 2022 چووە نێو سیاسەت و لە دوای هێرشی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی حەماس، بووە ئەندامی کابینە جەنگییەکەی نەتەنیاهوو. بەڵام لە حوزەیرانی 2024، بەهۆی ناکۆکی لەسەر بەڕێوەبردنی جەنگی غەززە و چارەنووسی بارمتەکان، لە حکومەتەکە کشایەوە.

جەنگی غەززە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی تایبەتی ئەویش هەبووە. کوڕەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە غەززە کوژرا و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشی لە جەنگەکەدا مردن.

گادی ئایزەنکۆت
گادی ئایزەنکۆت، سوپاسالاری پێشووتری سوپای ئیسرائیل  Flash 90

ئایزەنکۆت چۆن بیر دەکاتەوە؟
ئایزەنکۆت خۆی وەک جێگرەوەیەکی ئەمنی و سیاسی بۆ نەتەنیاهوو پێشکێش دەکات. ئەو پێی وایە ئیسرائیل پێویستی بە حکومەتێکە کە یەکڕیزی نێوماڵی ئیسرائیلییەکان بگەڕێنێتەوە، دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکات و لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە هەڵە ئەمنییەکانی رابردوو بکات.

بەڵام ئەوە واتەی ئەوە نییە کە ئایزەنکۆت سیاسەتێکی ئاشتیخوازانەی بەرامبەر فەلەستینییەکان هەبێت.

لەسەر دەوڵەتی فەلەستین
ئایزەنکۆت و نەتەنیاهوو، هەردووکیان دژی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینن. ئایزەنکۆت بە راشکاوی چارەسەری دوو دەوڵەتی بە هەڵە ناوبردووە و پێی وایە ئیسرائیل دەبێت چەپۆکی ئەمنیی خۆی بەسەر ناوچەی نێوان رووباری ئوردن و دەریای نێوەڕاستدا تووند بکات.

لەسەر غەززە و حەماس
هەردوو سەرکردەکە دژی مانەوەی حەماسن لە دەسەڵاتدا. ئایزەنکۆت بەڵێنی داوە لە ماوەی 18 مانگی یەکەمی حکومەتەکەیدا کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بهێنێت، جا لە رێگەی پلانێکی پشتیوانکراوی ئەمریکاوە بێت یان بە زەبری سەربازی.

لەسەر ئێران
هەردووکیان ئێران بە هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەزانن و پشتیوانی لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ رێگریکردن لە "هەڕەشەکانی" دەکەن. جیاوازییەکانیان زیاتر لە شێوازی بەڕێوەبردنی سیاسەتی ئەمنی و هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکاندا دەردەکەوێت.

بنیامین نەتەنیاهوو
بنیامین نەتەنیاهوو لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی حکومەت Getty Images

لە کوێ ناکۆکن؟
یەکێک لە سەرەکیترین ناکۆکییەکان لەسەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراوە. کەرتی رۆژئاوا، ئەو ناوچە فەلەستینییەیە کە دەکەوێتە کەناری رۆژئاوای رووباری ئوردن و لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.

هاوپەیمانە راستڕۆوەکانی نەتەنیاهوو پشتیوانی لە لکاندنی خاکی فەلەستین بە ئیسرائیلەوە دەکەن، بەڵام ئایزەنکۆت دژی فراوانکردنی بێسنووری ئۆردووگا جوونشینەکانە و داوای رێگریکردن لە توندوتیژیی جووی هاوردە دەکات.

لە نێوخۆشدا، ئایزەنکۆت داوا دەکات جووە ئۆرسۆدۆکسە پەڕگیرەکان (حەرێدیم)، وەک هاووڵاتیانی دیکە، خزمەتی سەربازی بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە نەتەنیاهوو پشت بە پارتە ئایینییەکان دەبەستێت کە داوا دەکەن بەخشینی قوتابیانی ئایینی لە خزمەتی سەربازی، وەک خۆی بمێنێتەوە.

هەروەها، ئایزەنکۆت داوای دامەزراندنی لیژنەیەکی سەربەخۆ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە شکستی ئەمنیی 7ی ئۆکتۆبەر. لە بەرامبەردا، نەتەنیاهوو پشتیوانی لە لیژنەیەک دەکات کە بە رای ئەو پشتگیریی فراوانی کۆمەڵگەی هەبێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە شێوازی پێشنیازکراوی حکومەت دەگرێت.

لەسەر دادوەریش، ئایزەنکۆت دژی ئەو چاکسازییانەیە کە حکومەتی نەتەنیاهوو بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی دادگا پێشنیاری کردوون.

راپرسییەکان ـ ژمارەی کورسی
یاشار
 
22-23
لیکود
 
19-21

بلۆکی ئۆپۆزسیۆن
 
52-56
بلۆکی نەتەنیاهوو
 
50
پارتە عەرەبییەکان
 
14-16
کەمترین کورسیی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت: 61 لە 120 کورسی.

راپرسییەکان چی دەڵێن؟
بەپێی دوایینەکانی پێش دەنگدان، پارتی یاشاری ئایزەنکۆت لە چەند راپرسییەکدا پێش پارتی لیکودی نەتەنیاهوو کەوتووە.

بەڵام ئەوە بە واتەی مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران نایەت.

لە پەرلەمانە 120 کورسییەکەی ئیسرائیلدا، پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە پشتگیریی لانیکەم 61 پەرلەمانتارە.

راپرسییەکانی سێ کەناڵی سەرەکیی ئیسرائیل بۆ بلۆکی نەتەنیاهوو نزیکەی 50 کورسی و بۆ بلۆکی ئۆپۆزسیۆن 52 تا 56 کورسییان داناوە. پارتە عەرەبەکانی نێو ئیسرائیلیش بە گشتی 14 تا 16 کورسییان بۆ پێشبینی کراوە.

بەمەش، پارتە عەرەبییەکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ لە دیاریکردنی حکومەتی داهاتوودا ببینن.

ئایزەنکۆت بەڵێنی کۆتاییهێنان بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەدات، بەڵام لەسەر غەززە، ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی، زۆر لە سیاسەتە ئەمنییەکانی هەردووکیان هاوشێوەن.

بۆیە، رکابەریی ئەم دوو سەرکردەیە تەنیا لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل نییە، بەڵکو لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات، دادوەری، یەکگرتوویی نێوماڵی ئیسرائیل و لێپرسینەوەی سیاسییە.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا گۆڕینی سەرۆکوەزیران لە ئیسرائیل دەبێتە هۆی گۆڕینی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە، یان تەنیا شێوازی جێبەجێکردنیان دەگۆڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە