رووداو دیجیتاڵ
گادی ئایزنکۆت، کە رۆژی یەکشەممە بە فەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل راسپێردرا، رایگەیاند کە دەرگای کراوەیە بۆ ئەوەی بنیامین نەتەنیاهوو و هاوپەیمانە راستڕۆ تووندڕۆکانی بێنە نێو حکومەتەکەیەوە، بەڵام بەو مەرجەی خۆی سەرۆکوەزیرانی نوێ بێت.
ئایزنکۆت بە ئاماژەدان بە پارتی لکودی نەتەنیاهوو و پارتی "زایۆنیزمی ئایینی" بە سەرۆکایەتیی بێتسالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی رایگەیاند: "ئەگەر ئەندامانی لیکود و پارتی زایۆنیزمی ئایینی بە راستی باوەڕیان بەوە هەیە کە ئێستا کاتی یەکڕیزییە، وەک چۆن بە سەرۆکی وڵاتیان راگەیاند، ئەوا هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی پشتیوانی لە حکومەتێک نەکەن کە لەژێر سەرکردایەتیی من و بەپێی ئەو بنەمایانە بێت کە پێشکێشم کردوون."
ئەم لێدوانەی ئایزنکۆت دوای ئەوە هات کە لەلایەن ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیلەوە مۆڵەتی 28 رۆژی پێدرا بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نوێ و پێکهێنانی کابینەیەک کە کۆتایی بە دەسەڵاتی نەتەنیاهوو بهێنێت.


