رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئێران دەڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری MQ1 لە ئاسمانی تەنگەی هورمز خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران (ئەرتەش) لە راگەیێندراوێکدا خستنە خوارەوەی درۆنەکەی راگەیاندووە.
لە راگەیێندراوەکەی سوپادا هاتووە ئەوە 1ـەیەمین درۆنی (MQ1)ـی ئەمریکی بوو، کە لە ئاسمانی ئێراندا دەخرێتە خوارەوە.
سوپای پاسداران دوێنێ سێشەممەیش رایگەیاند، دوو درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکییان لە ئاسمانی بەندەر خەمیری باشووری وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) و بەرپرسانی سەربازیی واشنتن هیچ لێدوانێکیان لەبارەی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنانە نەداوە.
.jpg&w=3840&q=75)

