Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شوێنە بۆردوومانکراوەکەی هورموزگان

دیمەنێکی شوێنە بۆردوومانکراوەکەی هورموزگان

ئێران29-03-2026

بۆردوومانی ناوچەیەکی هورموزگان 5 کوژراوی لێکەوتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەدلین قاسم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەدلین قاسم

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بەلەمێکی خێرای نمایش کرد
ئێران31-05-2026

ئێران بەلەمێکی خێرای نمایش کرد

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە
ئێران31-05-2026

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە
ئێران31-05-2026

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە بۆردوومانی ئەسکەلەیەک لە پارێزگاکە 5 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
 
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 کراوەتە سەر ئەسکەلەی "بەندەرپۆل" لە شاری  بەندەرخەمیری پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران.
 
بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو بەلەم و ئۆتۆمبێلێک لە شوێنی رووداوەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و تێکشکاون.
 
ئەسکەلەی بەندەرپۆل خاڵێکی گرنگی گواستنەوەی دەریاییە بۆ دوورگەی قیشم و بەرپرسانی ناوچەکە خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و قەبارەی وردی زیانەکان.