Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران26-05-2026

سوپای پاسداران: لە 24 کاژێردا 25 کەشتی بە 'مۆڵەتی ئێمە' بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیلا ئەسعەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

26-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگر لە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتەوە
ئێران27-05-2026

ئاگر لە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت ئەمریکا لە شەڕی سەربازی شکستی هێناوە و پەنای بۆ هێزی نەرم بردووە
ئێران27-05-2026

ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت ئەمریکا لە شەڕی سەربازی شکستی هێناوە و پەنای بۆ هێزی نەرم بردووە

لە هەندێ ناوچەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، نان سێ هێندە گران بووە
ئێران26-05-2026

لە هەندێ ناوچەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، نان سێ هێندە گران بووە

رووداو دیجیتاڵ

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێردا رێگەیان بە تێپەڕبوونی 25 کەشتیی نەوت و بازرگانی داوە بە نێو تەنگەی هورمز داوە و دەڵێت: "کەشتییەکان دوای وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕیون."

ئەمڕۆ سێشەممە 26-05-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 25 کەشتی لە جۆرەکانی گواستنەوەی نەوت و بار و بازرگانی، بەنێو تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون، ئەوەش دوای وەرگرتنی مۆڵەت و "هاوئاهەنگیی ئەمنی" لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران.

لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە، "سەرەڕای ئەو نائارامییەی بەهۆی دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمریکاوە لە تەنگەی هورمز دروستبووە، هێزی دەریایی سوپا توانیویەتی رێڕۆیەکی ئارام بۆ کەشتیوانی و بەردەوامیی بازرگانیی جیهانی دەستەبەر بکات."

تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران رێگە بە زیاتر لە 100 کەشت داوە کە لە تەنگەکەوە تێپەڕن.

ئەم بڵاوکراوەیەی سوپا لەکاتێکدایە، لە دوای داخستنی تەنگەی هورمز لە مانگی ئاداری رابردووەوە، ئێران دامەزراوەیەکی بەناوی (بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز) دروستکردووە. بەگوێرەی رێنماییەکانی ئەو دامەزراوەیە، هەر کەشتییەک بییەوێت بەو رێڕەوەدا تێپەڕێت، دەبێت پێشوەختە مۆڵەت وەربگرێت و هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای پاسداران بکات.

حکومەتی ئێرانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە "سیستەمێکی پشکنین و پەڕینەوە"یان جێگیرکردووە. بەپێی ئەم سیستمە نوێیە، تاران تەنیا رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتیی ئەو وڵاتانە دەدات کە لە لیستی "وڵاتانی دۆست"ی ئێراندان.

تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، کۆنترۆڵکردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لەلایەن ئێرانەوە کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە کە چالاکییەکانی ئێران لەو ناوچەیە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی دەریاوانی دەبینن.