Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کەشتی لە تەنگەی هورمزدا . وێنە: رۆیتەرز

ژمارەیەک کەشتی لە تەنگەی هورمزدا . وێنە: رۆیتەرز

ئێران29-05-2026

سوپای پاسداران: لەماوەی 7 رۆژی رابردوودا رێگەمان بە 188 کەشتی داوە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕێ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا سەعیدی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هانا سەعیدی

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران: قسەکانی ترەمپ لەبارەی رێککەوتن "شێواندنی راستییەکانە"
ئێران29-05-2026

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران: قسەکانی ترەمپ لەبارەی رێککەوتن "شێواندنی راستییەکانە"

قالیباف: دەستکەوت لە رێگەی مووشەکەوە بەدەستدەهێنین نەک گفتوگۆ
ئێران29-05-2026

قالیباف: دەستکەوت لە رێگەی مووشەکەوە بەدەستدەهێنین نەک گفتوگۆ

تاران: هەڕەشەکانی واشنتن بۆ سەر عومان باجخوازییە
ئێران29-05-2026

تاران: هەڕەشەکانی واشنتن بۆ سەر عومان باجخوازییە


رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، لە 24 کاژێری رابردوودا 24 کەشتی بە هاوئاهەنگی هێزی دەریایی سوپاکە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.


پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی هەینی، 29ی ئایاری 2026 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 24 کەشتی کە پێکهاتبوون لە کەشتیی گواستنەوەی نەوت، گواستنەوەی بار و بازرگانی، دوای وەرگرتنی مۆڵەت و بە هاوئاهەنگی سوپای پاسداران و دوای دابینکردنی ئاسایش لەلایەن هێزی دەریایی سوپاکەوە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوون.

سوپای پاسداران لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە دەکات، کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز بەردەوامە و وەڵامی هەر "دەستدرێژییەک" بە تووندی دەداتەوە. 

بەپێی راگەیێندراوەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لە رۆژی شەممەوە 188 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.

دوای داخستنی تەنگەی هورمز لە لایەن ئێرانەوە لە 1-3-2026 تاران دامەزراوەیەکی بەناوی (بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز) دامەزراند. بەگوێرەی رێنماییەکانی ئەو دامەزراوەیە، هەر کەشتییەک بیەوێ بەو رێڕەوەدا تێپەڕێ، دەبێت پێشوەختە مۆڵەت وەربگرێ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای پاسداران بکات.