رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداری سەدان کەس لە سەرجەم چین و توێژەکان رێوڕەسمی تایبەت بە یادی عاشوورا لە مزگەوتی ئاڵتوون لە بنەسڵاوەی هەولێر ساز کرا.
هەندێک لە بەشداربووان هەرچەندە دۆخی تەندروستییان ناجێگیر بوو بەڵام سووربوون لەسەر بەشداریکردن.
عاشوورا لای مەزهەبی شیعە رۆژێکی ماتەمینی و خەم و پەژارەی گەورەیە. شیعەکان یادی ئیمام حوسەین کە دەکاتە نەوەی (پێغەمبەر محەمەد د.خ) لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و هاوەڵەکانی لە شاری کەربەلا لە ساڵی 61ـی کۆچی (680ی زایینی) بە شێوەیەکی دڵتەزێن شەهید کران دەکەنەوە.
شیعەکان مەراسیمی تایبەت دەگێڕن، وەک کۆبوونەوە بۆ گێڕانەوەی رووداوەکانی کەربەلا، لاوانەوە، پێشکەشکردنی شانۆگەری تایبەت بە رووداوەکە و دابەشکردنی خواردن (خێر). ئەو یادە بۆ ئەوان هێمایە بۆ قوربانیدان و وەستانەوە دژی زوڵم و ستەمکاری.
