رووداو دیجیتاڵ
بڵند تاهیر
فێستیڤاڵی 'سولی فێست' لە سلێمانی لە رۆژی هەینی 26ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و 8 رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە لە پارکی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و لە 14 بوار پێکدێت، لەوانەش بوارەکانی خانوبەرە، خواردن، پەروەردە، وەرزش، کەرەستەی ئۆتۆمبێل، کاری دەستی، بەشی منداڵان و چەندین بواری دیکەش. هەروەها هەندێک چالاکیی هونەرییش لە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچن.
بە گوتەی سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە، رۆژانە هەزران کەس سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن و بە "یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق" ناوی دەبەن.
