رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە لووتکەی کەشوهەوا (COP31)ـە لە ئەنتاڵیای تورکیا. هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی جیهان، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێی کرد.
لە هۆڵێکی گەورەی لووتکەکە، نێچیرڤان بارزانی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان هەبوو.
کۆڕبەندی گۆڕانی کەشوهەوا
کۆڕبەندەکە رۆژی 9-11-2026 دەستیپیکردووە و تاوەکو 20-11-2026 بەردەوام دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت نوێنەرانی 197 لایەن و نزیکەی 100 هەزار کەس بەشداری بکەن. ئامانجی سەرەکیی کۆڕبەندەکە سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانە بە 1.5 پلەی سیلیزی.
- کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
- کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
