رووداو دیجیتاڵ
عەگید کابایێل، بۆکسێنەری ئەڵمانیی بە بنەچە کورد، لەبەردەم زیاتر لە 50 هەزار هاندەر لە دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا، سەرکەوتنێکی خێرای بەسەر نێڵسۆن هیسای رکابەرە ئەلبانییەکەی تۆمارکرد و بۆ یەکەم جار بەرگری لە پشتێنی پاڵەوانێتیی جیهانیی (WBC) بۆ کێشی قورس کرد.
دوای سەرکەوتنەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە ئاهەنگی گێڕا و هەزاران کورد لەنێو یاریگە لەگەڵیدابوون بۆ پاڵپشتیکردنی.
عەگید کابایێل لە گەڕی دووەمی یارییەکە توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوەی تەکنیکی (TKO) یارییەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلابکاتەوە، دوای ئەوەی لە خولەکی 2:42ـی گەڕی دووەمدا تیمی راهێنەرانی نێڵسۆن هیسا بەهۆی پێکانی ئەنیشکی یاریزانەکەیانەوە، خاولی خۆبەدەستەوەدانیان فڕێدایە نێو یاریگەکە.
عەگید بە رووداوی گوت: مێژووم بۆ کوردستان و ئەڵمانیا تۆمارکرد. قسەی سەرەکیشی لەدوای بردنەوەی: بژی کورد، بژی کوردستان بوو.
