شانۆنووسى كوردى عهرهبینووس ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نوێترین په‌رتووكى خۆى به‌ناوى (لیل القرابین) واته شه‌وى قوربانییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و کتێبە كه چواردهیەمین به‌رهه‌مى ئه‌و نووسه‌ره كورده‌یه و له181 لاپه‌ڕه پێكدێ، شه‌ش تێكستى شانۆیی له‌خۆده‌گرێ و له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر چاپكراوه.
ناوه‌ڕۆكى سه‌رجه‌م تێكسته‌كانى په‌رتووكه‌كه باس له شۆڕش، شه‌ڕ، زیندانى و ئاواره‌بوون ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى له سووریا و رۆژئاواى كوردستان.
تێكسته‌كان له كات و شوێنى جیاوازدا له نێوان ساڵانى 2009 بۆ 2019 له ناوچه‌كانى قامشلۆ و باتمان و بۆخومى ئه‌ڵمانیا نووسراون.
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئیسماعیل، ساڵى 1961 له شارى قامشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه. خاوه‌نى چه‌ند خه‌ڵاتێكى بوارى ئه‌ده‌بییه. چه‌ند به‌رهه‌مێكى هه‌ن. له‌وانه: لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى شانۆى كوردى. كاتێك شه‌مدین گۆرانى ده‌ڵێت. سێ شانۆ، تۆبه‌ى رێوى، چوار شانۆ بۆ منداڵان. شانۆى بارزانى بۆ منداڵان و چه‌ند به‌رهه‌مێكى دیكه. زۆربه‌ى به‌رهه‌كانى وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى. ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئێستا وه‌كو په‌نابه‌رێك له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى.


