رووداو - هەولێر
پزیشك و نووسه‌رى كوردى رۆژئاواى كوردستان ئالان كیكانى، نوێترین رۆمانى خۆى به ناوى "بیره‌وه‌رییه‌كانى مولازمه پزیشكه‌كه" به زمانى عه‌ره‌بى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
رۆمانه نوێیه‌كه‌ى ئالان كیكانى له 448 لاپه‌ڕه پێكدێت و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى ئاڤا له شارى كۆبانێ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دكتۆر ئالان كیكانى له ماوه‌ى ساڵى 1997 بۆ 1999 سه‌رباز بووه له ریزه‌كانى سوپاى سووریا، ناوه‌ڕۆكى رۆمانه‌كه باس له به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌رییه‌كانى نووسه‌ر له ماوه‌ى دوو ساڵى سه‌ربازییه‌كه‌ى ده‌كات. رۆمانه‌كه وه‌كو كۆمیدیایه‌كى ره‌ش دیاره، ژیانى ئه‌فسه‌رانى سووریا، گه‌نده‌ڵى و توندوتیژییه‌كانیان ریسوا ده‌كات.
رووداوه‌كانى نێو رۆمانه‌كانه په‌یوه‌ندییان به سێ شوێنه‌وه هه‌یه. ئه‌وانیش شارى حه‌ره‌ستا و ناوچه‌ى قه‌له‌موون كه هه‌ردوو ناوچه‌كه له دیمه‌شقه‌وه نزیكن، ناوچه‌ى سێیه‌میش حه‌له‌به. كاراكتهرى سه‌ره‌كى رۆمانه‌كه به‌و جۆره باسى ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى سووریا ده‌كات و ده‌ڵێت: "له خزمه‌تى سه‌ربازیدا ده‌روونى مرۆڤ تێكده‌شكێ، مێشكیان راده‌وه‌ستێ. دڵیان ده‌كوژرێ، مرۆڤ ئاماده ده‌كرێ بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى كوشتن و دزین و ده‌ستدرێژى".
دكتۆر ئالان كیكانى له شارى قامشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه. ساڵى 2017 یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیى خۆى كه كورته‌چیرۆكه به ناوى "دڵێك له زێڕ" چاپ كردووه. ساڵى رابردوو رۆمانێكى به‌ناوى "شه‌وى درێژى وڵات" چاپ كردووه. ئه‌و نووسه‌ره كورده كه ئێستا له تاراوگه ده‌ژى، به‌رهه‌مه‌كانى به زمانى عه‌ره‌بى ده‌نووسێ.


