کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 فیلمی "Nomadland" چوار خەڵاتی بافتای وەرگرت

فیلمی "Nomadland" چوار خەڵاتی بافتای وەرگرت

کولتوور

رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی بافتا لە لەندەن بەڕێوەچوو

هیوا سەڵاح

هیوا سەڵاح

12-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا سەڵاح
هیوا سەڵاح12-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە

رووداو-هەولێر
دوێنێ شەو، 11-4-2021  لە هۆڵی رۆیاڵ ئەلبێرت لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بەڕێوەچوو، کە فیلمی Nomadland توانی زۆرترین خەڵاتی بافتا بباتەوە.
 
خەڵاتەکانی بافتا، کە لەلایەن ئەندامانی ئەکادیمیای هونەری فیلم و تەلەڤزیۆنی بەریتانیاوە هەڵبژێردرابوون، راگەیێندراو فیلمی Nomadland توانی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە.
 
خەڵاتی باشترین فیلم بە فیلمی "Nomadland" بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بە Chloé Zhao دەرهێنەری فیلمی "Nomadland" بەخشرا، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بە Frances McDormand کە رۆڵی لە فیلمی "Nomadland" بینیبوو بەخشرا،هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە  Anthony Hopkins کە رۆڵی لە فیلمی "The Father" بینیبوو بەخشرا.
 
هەر لە چوارچێوی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا، خەڵاتی باشترین فیلمی بەریتانی بە فیلمی Promising Young Woman بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ بە فیلمی Promising Young Woman بەخشرا، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بە فیلمی "Another Round" بەخشرا، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم بە "My Octopus Teacher" بەخشرا، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بە فیلمی "Soul" بەخشرا، کە لە دەرهێنانی Pete Docter, Dana Murray بوو.
 
خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانی "بافتا" خەڵاتێکە، ئەکادیمیای بەڕیتانی بۆ فیلم و تیڤی ساڵانە پێشکێشی دەکات، بۆ یەکەمجار ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1947 پێشکێشکراوە، لەدوای هەردوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئۆسکار گەورەترین خەڵاتە و زیاتر پێشکێش بەو فیلمانە دەکرێ کە سەر بە سینەمای بەریتانیان.
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە