کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی. وێنە: رووداو

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی. وێنە: رووداو

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی كۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانكراون

نووری ماونی

نووری ماونی

19-06-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نووری ماونی
نووری ماونی19-06-2022

بابەتی پەیوەندیدار

گومرگی مهاباد: هەناردەمان 57 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند
کوردستان19-11-2026

گومرگی مهاباد: هەناردەمان 57 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

لە ئامەد خەڵاتی شانازیی ساڵی 2026 دەبەخشرێتە مێژوونووس جەلیلێ جەلیل
کوردستان19-11-2026

لە ئامەد خەڵاتی شانازیی ساڵی 2026 دەبەخشرێتە مێژوونووس جەلیلێ جەلیل

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبووانی نەخۆشیەكانی "سكچوونی تووند زیادیكردووە" و لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانکراوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی تووشبووان دیاریبکات. 
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سکچوون راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ژمارە و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی تووند زیادیكردووە.. ژمارەیەک لە تووشبووانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی."
 
وەزارەتی تەندروستیی داوا لە هاونیشتمانیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی بن و لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراک دڵنیاببنەوە. هەروەها "لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگەكانی تەندروستی بكەن لەپێناو.. سەلامەتییان." 
 
رۆژی یەکشەممە 19-6-2022، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنین لە بەغدای پایتەختەوە پشتڕاستکرایەوە، دەرکەوت ئەو تووشبووانەی ئێمە ناردوومانە کۆلێرایە، لەبەرئەوە 10 تووشبوو لە بەغداوە پشتڕاستکراونەتەوە." 
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە "56 تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی پۆزەتیف دەرچووە، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێی راگەیاندن کە باری لەناکاو لە پارێزگای سلێمانی رابگەیێنین و لیژنەیەکی رووبەڕووبوونەوە بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری سلێمانی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەستن بەم بابەتەوە پێکبهێندرێت."
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا، چەند رێنوێنییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: 
 
- تاوەکو دەتوانیت لە ماڵەوە ژەمەکانت بخۆ، لە دەرەوەش خۆراکی سەردانەپۆشراو مەخۆ.
 
- پێش نانخواردن و پاش چوونە توالێت، بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چركە دەستەكانت بشۆ. 
 
- ئاوی بەلوعە بۆ خواردنەوە بەکارمەهێنە، بەڵكو ئاوی ئامادەکراو و کوڵێندراو بەكاربهێنە. 
 
- دووربکەوەرەوە لە خواردنی ماسی، ئەو خۆراکانەیشی لە ماڵەوە ئامادەیان دەکەیت باش بیانکوڵێنە و بە گەرمی بیانخۆ. 
 
- خۆت لە مەلەوانیکردن لەنێو مەلەوانگە و چەمەکان بپارێزە. 
 
- لە كاتی سكچوون و رشانەوە گیراوەی Rice_based ORS بەمشێوەیە بەكاربهێنە:
 
هەر كیسێك بخەرە نێو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و لەدوای هەموو سكچوونێك، پەرداخێكی لێ بخۆرەوە. 
 
- ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانیت نیو كەوچكی چا (خوێ) لەگەڵ شەش كەوچكی چا (شەكر) بکەیتە نێو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و گیراوەیەكی لێ دروست بكەیت. لە پاش هەر سكچوون و رشانەوەیەك پەرداخێكی لێ بخۆرەوە.
 
- ئەگەر سكچوون و رشانەوەكەت لە رادەبەر بوو و توانای خواردن و خواردنەوەت نەما، سەردانی نزیکترین دەزگای تەندروستی بکە  
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: 
 
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەكانی سكچوون و دوابەدوای چالاككردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.
 
بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتییان رایدەگەیێنین كە ژمارە و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی تووند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەک لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری زیاتر و تووندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گرتووەتەبەر بەهاوئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لە بواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی. 
 
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراک بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگەكانی تەندروستیی بكەن لەپێناو رێگریكردن لە ئاڵۆزکانیەكان و سەلامەتیان. 

بابەتی پەیوەندیدار

گومرگی مهاباد: هەناردەمان 57 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند
کوردستان19-11-2026

گومرگی مهاباد: هەناردەمان 57 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

لە ئامەد خەڵاتی شانازیی ساڵی 2026 دەبەخشرێتە مێژوونووس جەلیلێ جەلیل
کوردستان19-11-2026

لە ئامەد خەڵاتی شانازیی ساڵی 2026 دەبەخشرێتە مێژوونووس جەلیلێ جەلیل

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە