رووداو دیجیتاڵ
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکڤانانی گۆڕانی کەشوهەوا گیراوەی پەتاتەی کوڵاو دەگرنە تابلۆی نیگارکێشێکی ناوداری فەرەنسی، وەکو ناڕەزایەتیێک لەبەرامبەر بەهەدەردانی پارە لەسەردەمێک کە گۆڕانی کەشوهەوا تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچنیوە و پێشبینیکراوە داهاتووەکەی کارەساتبار بێت.
دوو چالاکڤان هەڵیانکوتایە سەر مۆزەخانەی باربێرینی لە بەرلین و گیراوەی پەتاتەی کوڵاویان گرتووەتەوە تابلۆی نیگارکێش کلۆد مۆنی و زیانیان پێگەیاندووە.
'مولس' ناوی تابلۆکەیە، کە لە پەتاتەی کوڵاو و تەماتە درووستکراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئاداری 2019 بە 110 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
کچ و کوڕە چالاکڤانەکە لەبەردەم تابلۆکە هاوریانکرد، خەڵک رق دەبنەوە و دەمرن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە کارەسات درووستبووە کەچی ئێوە دەڕۆن ملیۆنان دۆلار بە تابلۆیەک دەدەن کە لە پەتاتەو تەماتە درووستکراوە؟
چالاکڤانەکان لە قسەکانیان بەردەوام دەبن و دەڵێن، دەترسین، چونکە زانست پێشبینیکردووە لە ساڵی 2050 نەوەکانمان خۆراک نابێت بیخۆن.
پاسەوانی مۆزەخانەکە هێزە ئەمنییەکانی لە رووداوەکە ئاگادارکردەوە و هەردوو چالاکڤانەکە دوورخرانەوە.



