رووداو دیجیتاڵ
گەورەترین ئۆرگی جیهان لە ئەتلەنتیک سیتی، کاری بۆ دەکرێتە بۆ ئەوەی دووبارە کاری پێبکرێتەوە.
ئۆرگێکی بۆرییە لە هۆڵی سەرەکی بۆرد وۆک لە شاری ئەتڵەنتیک سیتی لە ویلایەتی نیوجێرسی، لەلایەن کۆمپانیای ئۆرگانی میدمر- لۆشەوە دروستکراوە.
گەورەترین ئۆرگە لە جیهاندا، بە ژمارەی بۆڕییەکان دەپێورێت و 33.133 هەزار بۆری هەیە.
دیلان دەیڤید شاو، ئۆرگانیست، لەمبارەیەوە دەڵێت، ئەمە ئەزموونێکە کە بەڕاستی باسکردنی قورسە، نەک هەر گەورەترین ئامێری میوزیکی لە جیهاندا دەژەنیت، بەڵکو هەموو دەنگێکی ئۆرکێسترا و ئامێرەکانی دەتوانیت ببیستیت.
ئۆرگەکە سێ نووسراوی لە ریکۆردەکانی جیهانی گینسدا هەیە، ئەویش گەورەترین ئۆرگانی بۆری، گەورەترین ئامێری میوزیکی و دەنگ بەرزترین ئامێری میوزیکییە.
ناتان برایسۆن، سەرپەرشتیاری ئامێرە میوزیکییەکان لە هۆڵی بۆردوۆك، دەڵێت: بە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلارە، ناچاربوونە لە سفرەوە دەستپێبکەین و بە تەواوی بەشێوەیەکی نوێ دروستی بکەنەوە، هەوڵەکانی نوێکردنەوەی نزیکەی 16 ملیۆن دۆلاری پێویستە و نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە.
ئامێرەکە لە بیستەکانی سەدەی رابردوو دروستکرا، بەڵام لە 1944 تووشی کێشە بوو و لە کار کەوت؛ دوای چەندین ساڵ دەست بە نوێکردنەوەی کراوەتەوە.


