رووداو- ئاژانسەکان
سەرۆکی کۆریای باکوور بڕیارێک لەبارەی ناونانی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە وڵاتەکەی، دەردەکات.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ناونانی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە کۆریای باکوور بە ناوی خۆی، قەدەخە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یونهابی کۆریای باشوور، کە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی کۆریای باکوور وەریگرتووە، ئەو بڕیارەی کیم جۆنگ ئون بۆ "بەرگریکردنە لە دەسەڵات"ـی خۆی.
هەروەک بە بڕیارێکی پێشتر، باوک و دایکان ناتوانن منداڵە تازە لە دایکبووەکانیان بە ناوی "سەرۆکی نەمر" کیم ئیل سونگ ناوبنێن، کە لە ساڵی 2011 کۆچی دواییکرد.
رۆژی سێشەممە کیم جۆنگ ئون، بڕیارێکی دیکەی سەبارەت بە جگەرەکێشان دەرکرد. بە پێی بڕیارەکە، ئیدی بەرپرسانی باڵای کۆریای باکوور ناتوانن جگەرەی بیانی بکێشن، تەنیا دەتوانن جگەرەی خۆماڵی بکێشن.



