رووداو- RT
ئەمەل علەمدین، پارێزەری بەریتانی، نهێنییەکی ژیانی جۆرج کلۆنی، هونەرمەند و ئەکتەری ئەمریکی، ئاشکرا دەکات.
ئەمەل علەمدین، کە بە رەگەز لوبنانییە و لە مانگی ئەیلوولی 2014 ژیانی هاوسەری لەگەڵ کلۆنی پێکهێناوە، رایگەیاندووە، کە ئەو خواردنانەی جۆرج کلۆنی حەزیان لێدەکات لە نێو سندوقی حەمام و لە ژووری نووستن دەیانشارێتەوە.
ئەو پارێزەرە بەریتانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "جۆرج کلۆنی هەوڵدەدات خواردنەکان بە یەکجار قوت بدات" و ئەمەش رەنگە بەهۆی ترسانی بێ لە بڕیارێکی تووندی ئەمەل لە دژی ئەو.
ئەمەل هەروەها رایگەیاندووە، کە کلۆنی حەز بە خواردنە خۆش و بەتامەکان لە سەر تەختی خەو دەکات.



