رووداو - باکووری کوردستان
بەتەمەنترین دەنگدەری ئەم هەڵبژاردنەی تورکیا لە قەزای ئێروح-ی سەر بە سێرتی باکووری کوردستانە، تەمەنی ١٣٠ ساڵە و کوردە.
محەممەد ئەسەن، بە هاوکاری نەوەکانی هاتەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان و هاوشێوەی هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیران هیوای ئەوەی خواست کە "برایەتی نێوان کورد و تورک تێکنەچێت و ئاشتەوایی بێتەدی".
ئەسەن-ی تەمەن ١٣٠ ساڵە لە گوندی گەدیککەشار-ی سەر بە ئێرۆح- ی شاری سێرت نیشتەجێیە و هەر هەڵبژاردنێک کرابێت بەشداری تێدا کردوە.
ئەسەن ئەگەرچی نەیدەتوانی بەباشی لەسەر پێی خۆی بوەستێ، بەڵام ئەرکی خۆی بەجێهێنا و دەنگەکەی خستەنێو سندووقی ژمارە ١٠٤٤.
ئەسەن دوای دەنگدان گوتی: "ئەگەر عەقڵی هەموو دونیا بێنینە پاڵ یەک، دەتوانن هێندەی قورئان ئاقڵمەندانەبن، لە حەزرەتی محەممەدەوە تاوەکو ئێستا کە پابەندی قورئان و سوننەتەکان بووین رێگاکەمان هەڵە نەکردوە، هەرکاتێک وازمان لە قورئان و سوننەت هێناوە رێگامان لێ هەڵە بووە، ئەم شەڕە تەنیا قوڕئان دەتوانێ چارەسەری بکات، هەموو مسوڵمانەکان بران".



.jpg&w=3840&q=75)
