رووداو - سلێمانی
لەلایەن رێكخراوێكەوە لە رۆژی ڤالانتایندا پێنج هەزار گوڵ و پۆشاك بەسەر ئاوارەکانی کەمپی عەربەتدا لە سلێمانی دابەشکران.
رۆژی 14-2-2016 رۆژێكی جیاواز بوو بۆ ئاوارەكانی كەمپی عەرەب، كە زۆرینەیان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن، چونكە لە جیاتی بیرەوەریە ناخۆشەكانی جەنگ و ئاوارە بوون، ئەوانیش بەشداریان لە رۆژی خۆشەویستیدا كرد.
خالید نەقشبەندی، بەڕێوەبەری رێكخراوی بەرەو هاونیشتمانی گەنجان گوتی "لەڕووی مرۆیییەوە عەشق دەگوازینەوە، ئەوە نیشانەی خۆشەویستیە بۆ گەلانی عێراق كە ژمارەیەك گەنج لەم رۆژە خۆشەویستیەدا دیاری دەبەخشنە ئاوارەكان".
رێكخراوی بەرەو هاونیشتیمانی گەنجان وەك دیاری رۆژی ڤالانتاین پێنج هەزار پارچە پۆشاك و گوڵی سووری دابەشكرد بەسەر خێزانە ئاوارەكانی كەمپی ئاشتی ، جگە لەوەش 10 سەرتاش و 10 ئارایشتگای ژنان بە رازاندنەوەیان دڵی ژمارەیەك لە پیاوان و ژنانی كەمپەكەیان خۆشكرد.



