رووداو – هەولێر
لە چوارچێوەی نمایشەکانی وەرزی شانۆیی هەولێر، شانۆگەری سموس لە دەرهێنانی سوارە کافرۆشی، شانۆکار و قوتابی کۆلێژی هونەرە جوانەکان پیشاندرا.
شانۆگەرییەکە لە نووسینی ئاوگۆ سترندبێرگ-ە، تێێدا پێنج ئەکتەر رۆڵ دەبینن و شانۆگەرییەکەش باس لە تواناکانی ئافرەت دەکات لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا.
سوارە کافرۆشی، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە لە کاتی ئامادەبوونی لە گەشتی هەواڵە هونەرییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، کە لەم شانۆگەرییەدا دەیەوێت پەیامی ئەوە بگەیەنێت، کە ئافرەتان بە بەکارهێنانی توانای مێشکیان دەتوانن بەسەر توانای جەستەیی پیاو زاڵ بن.
وەرزی شانۆیی هەولێر، کە تێیدا لە کات و شوێنی جیاواز چەندین شانۆگەری تێدا نمایشدەکرێت، تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بەرەدوامی دەبێت.