رووداو - هەڵەبجە
کارگەی دۆشاوی شارەزوور نموونەیەکی سەرکەوتووی بووژانەوەی کەرتی پیشەسازی هەرێمی کوردستانە، ئەو کارگەیە توانانی بەرهەمهێنانی رۆژانە 55 هەزار قووتوو دۆشاوی تەماتەی هەیە.
کارگەکە هەزار و 100 دۆنم زەوی کشتوکاڵی دەشتی شارەزووری بەکرێگرتووە و 300 کرێکار و جووتیاری بەکارخستووە، لە هەوڵی ئەوەشدایە ساڵی داهاتوو بەرهەمی شەربەتی ترێ بۆ بەرهەمەکانی کارگەکەی زیادبکات.
سه‌يوان عه‌لى، ده‌رچووى زانكۆ دەڵێت "سوودمه‌ندى يه‌كه‌م بووين له‌م پرۆژه كشتوكاڵيیه، چونكه به‌شێكى زۆر له زه‌ویيه كشتوكاڵيیهكانمان داوه به‌كرێ به بڕه پارهيهك زۆر زياتره له‌و پاره‌يه‌ى له زه‌ويه كشتوكاڵیيهكانمان ده‌ستمان ده‌كه‌وت، له لايه‌كى دیکەشەوە وه‌ك جووتيارانى ناوچه‌كه زهويهكانيشمان به كرێ داوه هه‌لى كاريش بۆ سهتانمان ره‌خساوه".
پێشووتر دۆشاويان له ئێران ده‌هێنا و له قووتوويان ده‌كردن، ئێستا له كاركردن وه‌ستاون و دوا به‌شى به‌رهه‌ميان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه به ته‌ماته‌كه‌ى شاره‌زوور دۆشاوى ته‌ماته به‌رهه‌مده‌هێنن و بڕه‌كه‌ى زياد ده‌كه‌ن بۆ 55 هه‌زار قووتوو له رۆژێكدا و 20 مليۆن قووتوو له ساڵێكدا، كه له40%ـى پێداويستى هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆشاوى ته‌ماته پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
جاسم محه‌ممه‌د، سه‌رپه‌رشتيارى كارگه‌ى دۆشاوى شاره‌زوور بە رووداوی راگەیاند "گه‌وره‌ترين گرفتمان ئه‌وه‌يه ركابەرايهتيیهكى زۆرى كاڵاكانمان ده‌كرێت له لايه‌ن وڵاتانى دراوسێوه، ئه‌وان وڵاته‌كانى خۆيان زۆر هاوكاريان ده‌كه‌ن، ئێمه داواكاريهكانمان كورت كرده‌وه بۆ دوو داوكارى، يه‌كه‌م كرێيه‌كى ساڵانه‌ى 46 مليۆن ديناريمان له سه‌ره بۆمان نه‌هێڵن يان كهمیبكهنهوه بۆ پێنج مليۆن دينار، هەروەها نه‌وتى ره‌شمان بۆ دابين بكه‌ن".
له پلانياندا هه‌يه ساڵى داهاتوو شه‌ربه‌تى ترێ و ههناريش به‌رهه‌مبهێنن و به‌رهه‌مى دۆشاوهكهيان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ 275 هه‌زار قووتوو له رۆژێكدا و ساڵانه 100 مليۆن قووتوو به‌رهه‌مبهێنن، کە له پێداويستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان زياتره و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيشى ده‌كه‌ن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

.jpeg&w=3840&q=75)

