رووداو - هەڵەبجە
به‌رهه‌مه كشتوكاڵيیهكانى پرۆژه‌ى گه‌نج و كشتوكاڵ لە هەڵەبجە، پێشگهيشتوون. خوێندكاره‌كان دەیانەوێت به‌رهه‌مێكى سه‌لامه‌ت بگه‌يه‌ننه هاونيشتمانيان، به‌ڵام گرفتى به بازاڕكردنيان هه‌يه.
هه‌ژار جه‌لال، مامۆستاى سه‌رپه‌رشتياری پرۆژەکە دەڵێ "تاڕاده‌يه‌كى زۆر باش لێيان رازين، ده‌توانين بڵێين به‌رهه‌مه‌كانيان به‌شێوازێكى زانستيانه به‌رهه‌م ده‌هێنن و هيچ زيانێكیان بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ نيیه. ئێمە، له‌ڕووى بڕ و جۆره‌وه زۆر لێيان رازين".
خوێندکارەکان ده‌يانه‌وێت بەرهەمەکانی ئەوان له‌نێو به‌رهه‌مه زۆره‌كانى بازاڕدا جياواز بن، كڕياران رازیبكه‌ن بەوەی دووباره به‌رهه‌ميان لێبكڕنهوه.
رێباز مسته‌فا، خوێندكارە و دەڵێ "کە خه‌يار لێدهكهينهوه راسته‌وخۆ له فلێكسى ده‌كه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى بهرنەكهوێت و بۆ چه‌ند رۆژێكیش وه‌كو خۆى بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها شێوازێكى جوانتريشى ده‌بێت، بەمەش ده‌توانين سه‌رنجى كڕياران بۆخۆمان رابكێشين".
خوێندکارەکان به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ عه‌لوه نابەن. بەڵکو تيمى گهڕۆكيان هه‌يه. ئەوان باس له باشیى به‌رهه‌مه‌كانيان ده‌كه‌ن و بە نرخێکی گرانتر لە نرخی بازاڕ دەیفرۆشن و به ته‌كنيكى خۆيان كڕيارهكانيان رازى ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: تهكنيكهكهمان نهێنى پيشه‌يه و نايدركێنين.
رێژين ره‌حيم، خوێندكارێکی بەشداری پرۆژەکە دەڵێ "به‌رهه‌مه‌كانى ئێمه له‌نێو خانووى پلاستيكيدايه، بۆیە خەڵک زۆر حەزیان لێی نییە، بەڵام ئێمه خۆمان ده‌چين بۆ شوێنه‌كان و بۆيان باس ده‌كه‌ين به شێوازى زانستى به‌رهه‌مهاتوون و، هيچ ماددهيكى كيميایان تێدا نيیه و، هيچ هۆرمۆنى تيادا به‌كارنه‌هاتووه".
ئه‌و پرۆژه‌يه له لايه‌ن نووسينگهى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پشتيوانی لێده‌كرێت، کە تێیدا تۆ‌و و پێداويستيیهكانى كشتوكاڵكردن دراوه به پێنج تيمى خوێندكارانى ئاماده‌يى و، په‌يمانگا و كۆليژهكانى كشتوكاڵ له هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر و كه‌ركووك. خوێندكاره‌كان به‌رهه‌مه‌كان ده‌چێنن، دواتر له بازاڕ دهيانفرۆشنهوه، 80%ـی داهاتەکەیان بۆ خۆيان ده‌بێت.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

.jpeg&w=3840&q=75)

