رووداو-سۆران
رۆژی چوارشەممە 15-5-2019 لە دیانا کەنیسەی مارگۆرگیس کرایەوە،هەروەها کۆبوونەوەی سینۆدۆسی پیاوانی ئایینی مەسیحی هەر لەوێ کرا. کۆبوونەوەکە هەر چوار ساڵ جارێک دەکرێت و ئەمساڵ برایە کەنیسەی مارگۆرگیس لە قەزای سۆران کە سەرجەم مەترانەکانی جیهان تێیدا بەشداربوون.
هەنگاریا کەنیسەکەی نۆژەن کردووەتەوە، لە رێوڕەسمی کردنەوەیدا پاتریاکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، 16 مەتران و خەڵکێکی زۆری ناوچەکە بەشدار بوون. لە حەوشەی کەنیسەی مارگۆرگیس ژن و کوڕە گەنجە کریستیانەکانی دیانا کەیف خۆشیان نیشاندا بە نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە کە بە ترازێکی سەرنجڕاکێش تازەکراوەتەوە.
كۆبوونه‌وه‌ی سینۆدۆسی كریستیانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری به به‌شداریی ته‌واوی مه‌ترانه‌كانی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی جیهان له شارۆچكه‌ی دیانا به‌ڕێوه‌چوو، سینۆدۆس كۆنگره‌یه‌كی چوار ساڵ جارێكی كریستیانه‌كانی كه‌نیسه‌ی رۆژهەڵاتی ئاشووریه، لەوکاتەوە کە کورسی ماتریاک لە ئەمریکاوە هاتە هەرێمی کوردستان و پاتریاک لە هەولێر دادەنیشێت، هەولێر بووەتە پایتەختی کەنیسەی رۆژهەڵاتی جیهان.
رێوڕه‌سمه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستكردنی كهنیسەیەكی گه‌وره له‌لایه‌ن وڵاتی هه‌نگاریا له ناوچه‌كه كه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هه‌نگاریا كردیه‌وه. ته‌واوی مه‌ترانه‌كانی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی جیهان كه ژماره‌یان شازده مه‌ترانه لەوێ بوون، چونكه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كهنیسەکە كۆبوونه‌وه‌ی سینۆدۆسیان ئەنجامدا، كۆبوونه‌وه‌کە چوار ساڵ جارێكه و باس له رێكخستنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی کوردستانیش لە رێوڕەسەمەکەدا بەشداربوون.
مار ئهبرهس، مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری رایگەیاند: "سینۆدۆس كۆبوونهوهیەکە کە چه‌ند ساڵ جارێک دەکرێت و تێیدا باسی پێشكه‌وتنی كهنیسهكانمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و چی به‌پێویست بزانین هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، بۆ دووه‌مین جاره کۆبوونەوەکە له هه‌رێمی كوردستان بەڕێوهدهچێت".
مارپۆلس بنیامین، مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووریی شیكاگۆی ئه‌مریكایه و خه‌ڵكی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئەو لەبارەی پێكه‌وه ژیانی ئایینی باشووری كوردستان بە رووداوی راگەیاند: "که بینیم هه‌رێمی كوردستان ئاوا ژیانی پێكه‌وه‌یی په‌ره‌پێده‌ده‌ن هه‌موومان دڵخۆش بووین، به‌ڕاستی نموونهیەكی جوانی جیهانییه هیوادارم هه‌روا بمێنێته‌وه و نزای خێریان بۆ ده‌كه‌ین".
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان



