رووداو - سۆران
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی لیوای دووی هێزه‌كانی 80 بەڕێوه‌چوو، پێشمه‌رگه‌كان چوار مانگ مه‌شقیان پێكراوه، بنه‌مای زانستی سه‌ربازیی فێركراون. مه‌شقی چه‌كی سووك و مامناوه‌ندیان پێكراوه.
عه‌مید حوسێن جه‌واد بندیان، فهرماندەی بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیاده‌ی هه‌ولێر بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌و زانسته سه‌ربازیه‌ی پێویسته هه‌موو پێشمهرگەیەك بیزانێت پێیانگوتراوه و سهركەوتووانه خولەكهیان تێپەڕكردووه به كرداری فێری جۆره‌كانی چه‌كی سووك و مامناوه‌ند كراون".
راهێنانی جه‌سته‌یی، چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌رگری و خۆڕاگری فێركراوون. ئه‌وانه له یه‌كه‌كانی خۆیاندا ده‌بنه راهێنهروو ئه‌و زانسته ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌مه سێیه‌مین خولی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی 80یه، خوله‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تاوەکو هه‌موو پێشمهرگهیەك ئاشنا به زانستی سه‌ربازی بێت.
خوله‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێك له راهێنه‌ره‌كان بیانی بوون، به‌ڵام به‌شداربووانی ئه‌م خوله له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌رانی ناوخۆ بوون به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ربازی.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن



