رووداو - هاوینەهەواری بێخاڵ
له ده‌ڤه‌ری سۆران و باڵه‌كایه‌تی ئاماده‌كاری بۆ هاتنی گه‌شتیاران کراوە لە جەژنی رەمەزان و چاوەڕێ دەکرێت رۆژانە 30 کۆمپانیای گەشتیاری لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە گەشتیار بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییانە ببەن.
شاخەوان سرێشمەیی، خاوەنی چێشتخانەیەکی گەشتیارییە لە رواندز و ئێستا خەریکی نۆژەنکردنەوەیەتی. ئەو، پەلەیەتی بۆ ئەوەی زوو کارەکانی تەواوبکات و لە ماوەی پشووی جەژندا پێشوازی لە گەشتیاران بکات.
شاخه‌وان دەڵێ "شه‌و و رۆژمان خستووەته سه‌ر یه‌كدی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان كاره‌كه‌مان ده‌ستپێبكه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ هاتنی پشووی جه‌ژن، وه‌رزی گه‌شتیاری ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت بۆ ئه‌و چه‌ند رۆژه بكه‌وینه كار".
لە نزیک تاڤگەی گه‌لی عه‌لی به‌گ، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێشوازی لە گه‌شتیارانی جه‌ژن. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لە پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، زیاتر له 20 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی گەلی عەلی بەگ بكەن.
بارزان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران دەڵێ "چه‌ندین كۆبوونه‌وه لەگه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق كراوه و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانیش ئه‌مساڵ ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیار بێنینه ناوچه‌كه".
به درێژایی رێگە و رووبارەکانی سۆران و رواندز له چه‌ندین شوێن كه‌پری گه‌شتیاری دروستكراون، ژیانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئاویش بۆ ئه‌مساڵ هاوینه‌هه‌واری نوێی دروستكردووە.
سه‌ردار سرێشمه‌یی، خاوه‌ن ناوچه‌ی گه‌شتیاری لە رواندز دەڵێ "ناوچه‌كه‌ی ئێمە خۆڕسکە و هیچ باڵەخانەمان دروستنەکردووە، به‌ڵكو تاڤگه، ئاو و نزمی پله‌ی گه‌رمی هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران سه‌ردانمان بكه‌ن".
ئه‌م ده‌ڤه‌ره خاوه‌ن سێ هه‌زار شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاره، 80%ـی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر پێكدێنێت. بۆ ئه‌مساڵیش گۆڕانكاری زۆر له ناوچه گه‌شتیارییه‌كاندا كراوه.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار



