کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

جیهان

سوپای نایجیریا 360 رفێندراوی ژێر دەستی بۆکۆ حەرام رزگار دەکات

زانا بەهرام

زانا بەهرام

07-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانا بەهرام
زانا بەهرام07-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سوپای نایجیریا رایدەگەیێنێت کە 360 کەسی ئازاد کردووە، کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە لە باشووری بۆرنۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رفێندرابوون. بەپێی راگەیێندراوێکی سوپاکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە چیاکانی مەندارا ئەنجامدراوە کە بەشێکن لە پێگەی سەرەکیی گرووپە چەکدارەکە.

رۆژی یەکشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2026، ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی رزگارکردنی چەندین کەس، لە نێویاندا منداڵان، کە لە کۆمەڵگەی جیاوازی بۆرنۆ رفێندرابوون.

هارونا سانی، گوتەبێژی سوپاکە گوتی، دوو منداڵی ساوا بەهۆی سەختیی ناوچە شاخاوییەکە و ئەو دژوارییەی لە ماوەی دەستبەسەرییە درێژخایەنەکەیاندا چەشتوویانە، "بەهۆی ماندووبوونەوە گیانیان لەدەست دا." سانی گوتیشی: "ئەو رفێندراوە رزگارکراوانەی دیکە بە سەرکەوتوویی بۆ شوێنی ئارام گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چاوەدێریی پزیشکی و یارمەتیی مرۆیی."

نایجیریا رووبەڕووی قەیرانێکی ئەمنیی ئاڵۆز بووەتەوە، بەتایبەتی لە باکوور کە زیاتر لە دەیەیەکە یاخیبوون و چالاکیی گرووپە چەکدارەکان کە بۆ وەرگرتنی پارە خەڵک دەرفێنن، ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیانی زیاتر کردووە. لەم قۆناخــەدا، دۆخەکە گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە.

لە دیارترین گرووپە چەکدارەکان، بۆکۆ حەرام و باڵە جیابووەکەیەتی کە سەر بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ە.

مانگی رابردوو، سوپای نایجیریا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی 175 چەکداری ئیسواپیان کوشتووە. بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاخیبوون لە باکووری رۆژهەڵاتی نایجیریا بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە