کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گوندی زیارەت بە وزەی خۆر رووناک دەبێتەوە؛ دەزگای روانگە کۆتایی بە کەمکارەبایی هێنا

هۆرڤان رەفعەت

هۆرڤان رەفعەت

01-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

هۆرڤان رەفعەت ، پەیامنێری سیاسی و مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداوە لە شاری هەولێر.
 
هۆرڤان لە 23ی حوزەیرانی 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان. دوای ئەزموونی کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستپێشخەرییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2016 کاروانی رۆژنامەڤانیی خۆی دەستپێکرد.
 
لە ساڵی 2020 وەک پەیامنێر پەیوەندیی بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و لەو کاتەوە رووماڵی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. لە ساڵی 2024 وەک پەیامنێری سیاسی لە نووسینگەی سەرەکیی رووداو لە هەولێر دەستبەکار بوو.
 
لە چوارچێوەی کارە نێودەوڵەتییەکانیدا، رووماڵی لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، سووریا، تورکیا و لوبنان ئەنجامداوە. لە دیارترین کارە مەیدانییەکانی، رووماڵکردنی لووتکەی عەرەبی-چینی لە ریاز و بوومەلەرزەکەی ساڵی 2023ی تورکیا و سووریا بوون.
 
هۆرڤان رەفعەت، بە توانای باسکردنی پرسە سیاسییە ئاڵۆزەکان و پێشکەشکردنیان لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکی ورد و روون دەناسرێتەوە.

هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت01-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە
کوردستان24-11-2026

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوندی زیارەتی سەر بە قەزای شەقڵاوە ماڵئاوایی لە بێکارەبایی و دەنگی مۆلیدە کرد. لە رێگەی پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەوە، تیشکی رۆژ بووە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی کارەبای 24 کاژێریی بێبەرامبەر بۆ تەواوی ماڵەکانی گوندەکە.

پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ کراوە، گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە ژیانی دانیشتووانی گوندی زیارەت دروست کردووە. لێرە بەدواوە تیشکی رۆژ نەک تەنیا بۆ رووناککردنەوە، بەڵکو وەکو سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزە بۆ ماڵەکان بەکاردێت.

بەدریە فەتاح، یەکێک لە دانیشتووانی گوندی زیارەت، باس لە نەهامەتییەکانی رابردوویان دەکات و بە رووداوی گوت: "پێشتر حاڵمان زۆر خراپ بوو، کارەبامان وەکو  لایتێکی کەم وابوو. ئەگەر شەو کارەبا هەبوایە، رۆژ نەبوو، یان بەپێچەوانەوە. وەکو  ئەوە وابوو هەر لە تاریکیدا بین، بەڵام ئێستا ژیانمان گۆڕاوە."

رەسول عەبدوڵڵا، مامۆستای ئایینی گوندەکە، خۆشحاڵیی خۆی بە پڕۆژەکە دەربڕی و گوتی: "حەساینەوە. لەنێو نوێژەکانمدا سوپاسی خوا و دەستخۆشی لە دەزگای روانگە دەکەم بۆ ئەم خزمەتە گەورەیەی پێشکەشیان کردووین."

هەروەها مام ئەسعەد حەسەن، ئەویش نیشتەجێی هەمان گوندە، هیوای خواست ئەم جۆرە پڕۆژانە گوندەکانی دیکەش بگرێتەوە و گوتی: "ئەوندە دڵخۆشین ناتوانین وەسفی بکەین، تەنیا دەتوانین بڵێین رەحمەت لە دایک و باوکی ئەوەی ئەم پڕۆژەیەی بۆ کردووین."

پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی ژینگە و خزمەتی گشتی

دەزگای روانگە لەسەر ئەرکی خۆی پڕۆژەکەی جێبەجێ کردووە. ئەمە پێنجەمین گوندە لەسەر ئاستی ناوچەکە هەمان پڕۆژەی وزەی پاکی بۆ جێبەجێ دەکرێت.

حەسەن شێخ عەلادین، سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای روانگە، دەربارەی ئامانجی پڕۆژەکە بە رووداوی راگەیاند: "مەبەستمانە لە رێگەی ئەم کارانەوە خزمەت بە ژینگە بکەین. ئەم پڕۆژەیە بەرهەمی روانینێکی قووڵی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی دەزگاکەمانە، کە هەمیشە جەخت لەسەر پڕۆژە بونیادییە دوورمەوداکان دەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی کۆمەڵگە هەبێت."

وردەکاریی پڕۆژەکە:

  - کۆی وزەی دابینکراو: 1500 ئەمپێر.
  - پشکی هەر ماڵێک: 15 ئەمپێر کارەبای بەردەوام.
  - تێچوو: لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە.
  - سوودمەند: تەواوی ماڵەکانی گوندی زیارەت.

ئەم هەنگاوەی دەزگای روانگە، تەنیا رووناککردنەوەی گوندێک نییە، بەڵکو وەکو  سەرەتایەکی گرنگ دەبینرێت بۆ برەودان بە وزەی پاک لە کوردستان و کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە دارایی و ژینگەیەی کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی کێشەی کارەباوە بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە
کوردستان24-11-2026

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە