کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

عێراق بە یاسا چارەنووسی پارەی گەندەڵی یەکلایی دەکاتەوە

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسایەکی ئاراستەی پەرلەمان کردووە بۆ رێکخستنی چارەنووسی ئەو پارە و موڵکانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا دەستیان بەسەردا گیراوە، دەیەوێت وەک سەرچاوەیەکی داهات مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی گەندەڵ و دەستبەسەرداگرتنی پارە و سامانەکانیان، حکومەتی عێراق هەوڵی یاسایی دەدات بۆ چارەنووسی ئەو پارە و موڵکانە.

زەهرا ساعدی، گوتەبێژی فراکسیۆنی بەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوی گوت: "لەسەر بابەتەکە، لەبەر ئەوەی یەکەمجارە بەو قەبارە گەورەیە روودەدات و پارەیەکی زۆر دەگەڕێنرێتەوە بۆ دەوڵەت، پێویستی بە رێکارێکی نوێ هەیە. پارەکان دەخرێنە ناو سندوقێکی تایبەت و ژمارەی حیسابی تایبەت بەخۆیەوە و لە پڕۆژەیاساکەدا رووندەکرێتەوە کە چۆن و بە چ شێوازێک خەرج دەکرێت، بەڵام جەختیکردەوە، "لەم کاتەدا هیچ کەسێک ناتوانێت مامەڵە بەو پارانەوە بکات، تەنانەت سەرۆکوەزیرانیش."

پڕۆژەیاساکە ئێستا لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمانە. ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت: "ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی لەبارەی ئەم یاسایەوە کردووە، چونکە لەم قۆناغەدا گرنگە یاساکە هاوتای هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی حکومەت بڕوات. لیژنەی یاسایی پەرلەمان کار لەسەر پڕۆژەیاساکە دەکات و لیژنەی دارایی داوایان کردووە بەشدارییان پێبکرێت، چونکە "یاساکە لایەنی داراییشی تێدایە."

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بەرەبەیان" کە حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون. هەروەها دەست بەسەر زیاتر لە 260 ملیار دینار، 500 کیلۆگرام زێڕ، نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار و دەیان موڵک و ئۆتۆمبێلی گرانبەهادا گیراوە.

دوای دەستبەسەرداگرتنی پارە و موڵکی بەرپرسانی گەندەڵ، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان بووەتە پرسیاری سەرەکیی هاووڵاتییان و حکومەت پێویستە بەشێوەیەکی شەفاف ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکاتەوە و دڵنیایی بداتە هەموو لایەک.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە