کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە رووسیا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان دەستیپێکرد

کامیز شەدادی

کامیز شەدادی

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کامیز شەدادی
کامیز شەدادی 18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی، 18-09-2026، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 450 ئەندامی پەرلەمانی رووسیا (دوما)، ئەنجوومەنی 39 هەرێم و 11 پارێزگار لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.


لە مۆسکۆی پایتەخت، سەرەڕای ئەوەی پرۆسەکە لە کاژێر 08:00ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە بنکەکاندا کەم بوو.

یوری دێروژینسکی، ئەندامی کۆمیسیۆنی خۆجێی هەڵبژاردن، بە رووداوی راگەیاند، "بەیانی زوو بەشدارییەکی باش هەبوو، بەڵام پێشبینی دەکەین لەمەودوا کەمتر بێتەوە، چونکە خەڵک زیاتر رووی لە دەنگدانی ئۆنلاین کردووە و پێمانوانییە لێشاوێکی گەورەی خەڵک روو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن."

وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ئەمجارەش رکابەرییەکی جیددی لە گۆڕەپانەکەدا بەدی ناکرێت. نیکۆلای بیریوکۆڤ، مامۆستای زانکۆی مۆسکۆ، یەکێکە لەو دەنگدەرانەی هیوای بە مانەوەی حکومەتی ئێستا هەیە و دەڵێت: "هیوادارم ئەو حکومەتەی چارەکە سەدەیەکە وڵات بەڕێوەدەبات، لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. هەموومان چاوەڕێی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانین بە ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ ئێمە."

بەڵام هەموو دەنگدەران متمانەیان بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی نییە. ئەنتۆن کوریلۆڤ، فەرمانبەرێکی حکومییە و دەڵێت: "من باوەڕم بە دەنگدانی ئۆنلاین نییە و لە پرۆسەکە تێناگەم، بۆیە هاتم بۆ ئێرە. هیوادارم رووسیا رێگەی راست بگرێتەبەر و پارتی راست سەربکەوێت."

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا 11 پارت بەشدارن، کە پێنجیان پارتە سەرەکییەکانی نێو پەرلەمانن و شەشی دیکەیان لە دەرەوەی پەرلەمانن. هاوکات دوو بەربژێری کوردیش کێبڕکێ بۆ بردنەوەی کورسیی دوما دەکەن.

پرۆسەی دەنگدان تاوەکو رۆژی یەکشەممە، 20-09-2026، بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە