کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاکیرا لەسەر ستەیج.

شاکیرا لەسەر ستەیج.

جیهان

پاش 8 ساڵ، شاکیرا زنجیرە کۆنسێرتەکەی لە ئیسپانیا دەستپێکرد

چاوان فەرەیدوون

چاوان فەرەیدوون

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

گۆرانیبێژ و سەماکاری کۆڵۆمبی شاکیرا پاش 8 ساڵ دابڕان زنجیرە کۆنسێرتێکی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستپێکرد بۆ ماوەی 12 شەو بەڕێوەدەچێت.

کۆنسێرتەکەی شاکیرا لە ناوچەی (ئیبێردڕۆلا میوزیک) بەڕێوەدەچێت، ئەم ناوچەیە کۆمەڵگایەکی تایبەتە بە بۆنە و کۆنسێرتەکان، ئەم کۆمەڵگایە دەکەوێتە ناوچەی ڤیاڤێردێ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

لە نێو ئەم کۆمەڵگایەدا یاریگای شاکیرا دروست کراوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکان و جێگای 50 بۆ 75 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە لە هەر شەوێکدا.

یاریگای شاکیرا شوێنێکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەشێکە لە پرۆژەی گەورەی (ماکندۆ پارک)، کە بە ناوچە خەیالییەکەی رۆمانی سەدساڵ تەنیایی نووسەر (گابریێل گارسیا مارکێز) دادەنرێت. ئەمە کۆمەڵگایەکی کولتووریی ناوچەکەیە و چالاکی جۆراوجۆری لێ ئەنجامدەدرێت.

سەرەتا بڕیار بوو کە تەنها 3 کۆنسێرت بەڕێوەبچێت لە ئیسپانیا، پاشان لەسەر پێداگری هەوادارانی شاکیرا کرا بە 12 کۆنسێرت.

هۆکاری دابڕانی شاکیرا بۆ ماوەی 8 ساڵ لە ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانی لە ئیسپانیا و ئەوروپا بەگشتی بۆ چەند هۆکارێکی خێزانی و تەندروستی و یاسایی دەگەڕێتەوە.

ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی

شاکیرا لە پێناو ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی (میلان و ساشا) بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەرشەلۆنە لەگەڵ جێرارد پیکێی هاوژینی دەژیا و لە چاوپێکەوتنەکانیدا دەیگوت کە ئەو هونەرەکەی پشتگوێخستووە بۆ پشتیوانی لە پیشەی وەرزشی پیکێ و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی.

کێشەی تەندروستی دەنگەژێیەکانی

لە ساڵی 2017 تووشی کێشەیەکی جددی بوو لە پەردەی دەنگیدا، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردن ناچاربوو گەشتە جیهانییەکەی دوابخات.

جیابوونەوەی لە پیکێی

لە ساڵی 2022 شاکیرا لە بارودۆخێکی پڕ کێشەدا لە جیرارد پیکێی جیا بووەوەو کەوتە بارودۆخێکی دەروونی خراپەوە، چونکە ئەم جیابوونەوەیە بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکی نهێنی پیکێی بوو.

کێشەی یاسایی لە ئیسپانیا

شاکیرا بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا هەبوو، ئەم کێشانە کات و وزەی زۆری لە شاکیرا برد و پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا تێک چوو.

پاش تێپەڕینی هەموو ئەم قەیرانانە شاکیرا کێشەکانی خۆی چارەسەرکرد، دووبارە بە وزە و گەرموگوڕییەکی بە جۆشترەوە هاتەوە نێو جیهانی هونەر و ئەم گەڕانەوەیە وەکو هەستانەوەیەکی مەزن سەیر کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە