کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

حەوتەمین دادگاییەکەی لاهوور شێخ جەنگی تەنیا 20 خولەکی خایاند

ئەرکان عەلی

ئەرکان عەلی

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی سلێمانی.

پەیامنێرێكی سەركەوتووە لە رووماڵكردنی رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستاندا. ڤیتی باشی بەرهەمهێناون لەسەر ململانێ و رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستان. 

ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی08-10-2026

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی سلێمانی.

پەیامنێرێكی سەركەوتووە لە رووماڵكردنی رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستاندا. ڤیتی باشی بەرهەمهێناون لەسەر ململانێ و رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستان. 

بابەتی پەیوەندیدار

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات
کوردستان24-11-2026

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران
کوردستان24-11-2026

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

رووداو دیجیتاڵ

حەوتەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 تۆمەتباری دیکەی دۆسیەی ناسراو بە "گیراوانی لالەزار" لە سلێمانی بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە تەنیا 20 خولەکی خایاند و بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، پارێزەرانیشیان دەڵێن، گەشبین نین بە ئەنجامی دادگاییەکە.

ئەمڕۆ حەوتەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و 11 تۆمەتباری دیکەی دۆسیەی ناسراو بە "گیراوانی لالەزار" لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو و دانیشتنەکە تەنیا 20 خولەکی خایاند.

دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی گیراوانی لالەزار رایگەیاند، "تۆمەت ئاراستەکردن ئاساییە، بۆ هەفتەی داهاتووش ماوەتەوە پێشکەشکردنی لائیحەی داواکاری گشتیی و ئێمە، پاشان دادوەر بڕیار دەدات ئایا تاوانبارن یان نا."

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە دادگاییەکەدا لاهوور شێخ جەنگی بە نیگەرانییەوە بە دادوەری گوتووە، "تکایە کەم بمانهێنن و بمانبەن، ئێمە بێتاوانین، بڕیاری کۆتایی بدەن و نەجاتمان بێت."

تیمی پارێزەرانی دۆسیەکە گەشبین نین بە ئەنجامی کۆتایی دادبینییەکە. ئاریان بوورهان، یەکێک لە پارێزەرانی گیراوانی لالەزار دەڵێت، "ئێمە هەر لە سەرەتاوە کە زانیمان دۆسییەکە نابرێتە هەولێر و هاتەوە سلێمانی و لێرەش خۆتان دەزانن دادگا چۆنە و سكاڵاکار کێیە و کێ باڵادەستە، بۆیە ئێمە وەک تیمی پارێزەران، ئەو دادگاییە بە شتێکی باش نابینین."

بڕیارە رۆژی 28ی ئەم مانگە، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردن بۆ دۆسیەی دووەمی گیراوانی لالەزار بەڕێوەبچێت، کە تێیدا 22 تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان تایبەت بە کوشتن دادگایی دەکرێن و چوار لەو تۆمەتبارانە لە دۆسییەکەی ئەمڕۆشدا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات
کوردستان24-11-2026

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران
کوردستان24-11-2026

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە