کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

رەسمیە نەجمەدین؛ ئەو مامانەی لە سەربازگەی دووبز فریادرەسی 7 هەزار ئەنفالکراو بوو، یادەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە

هونەر حەمید

هونەر حەمید

06-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید06-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

رووداو دیجیتاڵ

لە گەرمەی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ساڵی 1988 و لەنێو تاریکیی سەربازگەی دووبزدا، ژنێک ببووە تاقە پەنا و فریادرەسی 7 هەزار ژن، منداڵ و پەککەوتە؛ رەسمیە نەجمەدین، ئەو مامان و پەرستارە خۆبەخشە بوو کە لە زینداندا منداڵی بۆ ژنانی ئەنفالکراو لەدایک دەکرد و نەخۆشەکانی تیمار دەکرد، ئێستاش دوای 36 ساڵ، تەواوی یادەوەرییەکانی ئەو رۆژگارە تاڵە لە پەرتووکێکدا بڵاودەکاتەوە.

رەسمیە نەجمەدین، لەبارەی ئامانجی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بە رووداوی گوت: «دەمەوێت نەوەی نەوەکانمان بیخوێننەوە بۆ ئەوەی ئەنفالیان لەبیر نەچێت و ئیهمالی ئەنفالکراوەکان نەکەن. با بیر بکەنەوە چیمان بەسەر هاتووە و چی بەسەر کورددا هاتووە، لە ئەنفال، هەڵەبجە و بارزانییەکان. کتێبەکەم پێشکێش بە ئەنفالکراوان و هەموو کورد دەکەم».

لەنێو ئەو هەزاران ژن و منداڵە زیندانیکراوەدا، منداڵێک هەبوو کە ئێستا بووەتە پیاوێکی گەورە و رەسمیە وەکو دایکی خۆی دەناسێنێت؛ ئەو پێیوایە لە زیندان رەسمیە وەکو دایکی وابووە. مستەفا محەممەد، کە یەکێکە لە رزگاربووانی ئەنفال، دەڵێت: «لە ژیاندا دوو دایکم هەیە، سرووشتی ژیان قبووڵی بکات یان نەکات من دوو دایکم هەیە؛ دایکە ئامینە و دایکە رەسمیە، هەردووکیان دوو دایکی لەیەک باشترن بۆ من و بەڕاستی رۆڵی قارەمانانەی گێڕا».

رەسمیە نەجمەدین، تەنانەت لەژێر لێکۆڵینەوە و گوشاری ئەمنیی کەرکووکیشدا ئامادە نەبوو خیانەت لە کەسوکار و پێشمەرگە بکات. ئێستا تەواوی ئەو یادەوەرییە تاڵانەی سەردەمی ئەنفال لە پەرتووکێکدا بڵاوکراونەتەوە کە لەلایەن عەلی هۆڵەدینەوە نووسراوەتەوە، تاوەکو وەک بەڵگەیەکی مێژوویی لەسەر تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنێتەوە.

...

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە