کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ماوریستۆ پۆچێتینیۆ

ماوریستۆ پۆچێتینیۆ

وەرزش

ئاڵدەرفیڵد بۆ یاریزانانی مانچێستەر یونایتد: ئاگاداربن پۆچێتینیۆ داواکاریی زۆرە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات


رووداو دیجیتاڵ

یۆبی  ئاڵدەرفیڵدی هۆڵەندی کە پێشتر لە یانەی تۆتێنهام لە ژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ کاریکردووە، هۆشداری داوەتە یاریزانانی یانەی مانچێستەر یونایتد و دەڵێ، خەون و خولیای ئەو راهێنەرە، کۆنترۆڵکردنە.


قسەکانی ئاڵدەرفیڵد، هاوکاتە لەگەڵ دەستنیشانکردنی پۆچێتینیۆی راهێنەری پێشووی تۆتێنهام و چێڵسی، بە راهێنەری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتد، پاشئەوەی یانەکە، مایکڵ کاریکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

پۆچێتینیۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکاردەبێت و سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، ئەو راهێنەرە گۆڕانکاریی گەورە لە شێوازی کارکردنی یانەی مانچێستەر یونایتددا بکات، ئەوەش بەپشتبەستن بەکەسایەتی تووند و پێشەنگانەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە، هەروەها بایەخدانی زۆری بەتوانای جەستەیی و پابەندیی بەکۆمەڵ، ئەمە جیا لە پێڕەوی تووندی کارکردن، کە دەست لەبۆچوونەکانی خۆی هەڵناگرێت.

پۆچێتینیۆ تاوەکو مانگی حەوتی 2029 لە مەشقدانی یونایتد بەردەوام دەبێت.

تۆبی ئاڵدەرفیڵد، کە بەرگریکاری پێشووی تۆتێنهامە و ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ پۆچێتینیۆ کاریکردووە، باسی دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەو راهێنەرە دەکات، پاشئەوەی لەگەڵ ئەودا، یانەکە قۆناخێکی مێژوویی بەخۆوە بینی، کە گەیشتنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بەدەستهێنانی پلەی دووەمی پرێمەرلیگ بوو.

ئاڵدەرفیڵد دەڵێ، ماوریسیۆ کەسایەتییەکی روون و تووندی هەیە، رووبەری پەیوەندی و گوزارشتکردن لە بارودۆخی خۆیان دەداتە یاریزانان، ئاماژەی بەوەداوە کە پابەندبوون بە رێنوێنی و بیرۆکەکانی، مەرجێکی سەرەکییە لای ئەو، بۆ ئەوەی یاریزان لە تیپەکەدا بمێنێتەوە.

ئەو هەروەها دەڵێ، پۆچێتینیۆ بڕوای بەوە هەیە کە تیپەکە پێش هەموو کەسێکە. ئەو یاریزانەی بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی تیپەکە، لە دەرەوەی پێکهاتەکەی دەبێت.

ئەو روونیدەکاتەوە کە پۆچێتینیۆ بیرۆکەی روونی هەیە، هەرگیز لەوە دوودڵ نابێت، هەر یاریزانێک بەپلانەکانی ئەوەوە پابەندنەبێت، دەستبەجێ دووری بخاتەوە، تەنانەت ئەگەر ناکۆکییەکە لەسەر بۆچوونی تاکتیکیش بێت.

بەرگریکارە بەلجیکییەکە زیاتر دەڵێ، "مانچێستەر یونایتد پێویستی بەکەسایەتییەکی سەرکردانەی بەهێز هەیە، کە توانای یەکخستنی هەمووانی هەبێت لە پشت ئامانجێکی دیاریکراوەوە، هەروەها بتوانێت کەشێکی کار دروست بکات، کە لەسەر بنەمای هاوشانی و بڕوابوون بە پڕۆژەکە بونیادنرابێت".

زیاتر روونیدەکاتەوە، "ئەو راهێنەرە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ میدیاکان بکات، کاردەکات بۆ پتەوکردنی ئەو بیرکردنەوەیەی کە دەڵێ، (ئێمە بەرامبەر هەموو جیهان)، تاوەکو گوشارە دەرەکییەکان بکاتە هاندەر بۆ یاریزانەکانی".

ئەو سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە، "راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بەدواداچوونی زۆر بۆ هەموو وردەکارییەکی پەیوەست بەیاریزانەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا دەکات. هەروەها پشت بەگرتەی ڤیدیۆیی و زانیاریی تۆمارکراو دەبەستێت بۆ ئەوەی لە ئاستی هەر یەکێکیان ورد ببێتەوە".

ئەو خووە تاکتیکییەکانی پۆچێتینیۆی بە "ئاڵوودەی کۆنترۆڵ" ناوبردووە، بە مانا پۆزەتیڤەکەی، ئەوەش لەو بڕوایەوە کە جەستەی یاریزان، چەکە هەرە کاریگەرەکەی یاریزانە و دەبێ هەموو کات، بەوپەڕی توانای جەستەییەوە یاریی بکات.

پێدەچێت، پۆچێتینیۆ کاری زۆر لەسەر زۆر دۆسێ بکات کە دەبێ لە یانەکە بیگۆڕێت، بەتایبەت کە تیپەکە ئەمساڵ رەخنەی زۆری لێدەگیرێت، بەهۆی لاوازیی راکردن و توانای جەستەیی، بەتایبەت کە یانەکە یەکێکە لەو تیپانەی ئەمساڵ کەمترین راکردنیان هەبووە.

ئاڵدەرفیڵد دەڵێ، یەکەم شت کە ماوریسیۆ لە یاریزانەکانی داوا دەکات، ئەوەیە کە یاریزانەکانی پێویستە زوو بگەنە ئاستی تەواو ئامادەی جەستەیی، ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی ئامادەسازیی سەرەتای وەرزەکە لەگەڵ پۆچێتینیۆ زۆر تاقەتپڕوکێنە، بەڵام لەسەر بنەمای ئەوە دادەڕێژرێت، کە تیپەکە توانای جێبەجێکردنی بیرۆکەکەکانی راهێنەرەکەی هەبێت لە رووی هێرشبەرییەوە، هەروەها گوشاری بەردەوام و یارییکردن بە هێڵی بەرگریی بەرز و ریتمی خێرا.

زیاتر دەڵێ، شێوازی ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە، پشت بە گوشاری بەردەوام، جووڵەی دینامیکییانە و هەڵپەی جەستەیی دەبەستێت، ئەوەش ئەو داواکارییانەیە کە هەموو یاریزانێک ناتوانێت جێبەجێی بکات کە توانای راکردنی بەردەوام و دەرچوونی خێرای نەبێت.

هەروەها دەڵێ، یاریزانەکان لە رۆژانی سەرەتای کارکردنەوە لەگەڵ ئەو راهێنەرە، هەست بەجیاوازیی مەشقەکان دەکەن، چونکە ئەو، داوای کارکردنی بەردەوام، بەوپەڕی وزەوە دەکات و کەمتەرخەمی لە نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگا، لە کەسە قبووڵ، ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە