کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاریزانانی ئینگلتەرا

یاریزانانی ئینگلتەرا

وەرزش

دوای 968 رۆژ، شەمەندەفەرە خێراکەی ئیسپانیا لە وێستگەی ئینگلتەرادا پەکی کەوت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، زنجیرەی مێژوویی هاوتا ئیسپانییەکەی لە شکست نەهێنان راگرت، پاشئەوەی لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید، بە 3 - 2 گۆڵ شکستی بەو هەڵبژاردەیە هێنا، لە گەڕی کۆتایی قۆناخی یەکەمی نەیشنسلیگی ئەمساڵ.


ئینگلتەرا توانی زنجیرەی 968 رۆژ لە نەدۆڕانی ئیسپانیا لە یارییەکانیدا کۆتایی پێبهێنێت. ئەو درێژترین زنجیرەی نەدۆڕان بوو، لە مێژووی هەڵبژاردەکاندا.

تۆڕی 'ئۆپتا'ی تایبەت بەداتا و ژمارەکانی تۆپی پێ، ئاشکرایکردووە، شکستەکەی ئیسپانیا بەرامبەر ئینگلتەرا، یەکەم شکستی لارۆخایە لە مانگی سێی ساڵی 2024ەوە، کاتێک لە یارییەکی دۆستانەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە کۆڵۆمبیا دۆڕا.

ئینگلتەرا توانی زنجیرەی 43 یاریی لەسەریەکی ئیسپانیا بەبێ شکست رابگرێت، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو و قەبارەی تواناکانی ئیسپانیای براوەی مۆندیالی ئەمساڵی، دووپاتدەکردەوە.

بایەخی بردنەوەکەی ئینگلتەرا هەر ئەوەندە نەبوو، بەڵکو هەڵبژاردەکە دەستکەوتێکی دیکەی مێژوویی بەدەستهێنا، پاشئەوەی بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردەیەکی خاوەن ریزبەندی یەکەمی فیفای بردەوە لە دەرەوەی ئینگلتەرا، لە کاتێکدا پێشتر لە دوای ساڵی 1992ەوە، لە حەوت هەوڵدا، هیچ کات نەیتوانیبوو لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی، لە پێشەنگی هەڵبژاردەکانی جیهان بباتەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هەروەها بەبردنەوە لە ئیسپانیا، گەیشتە دەیەم بردنەوەی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوودا، هەڵبژاردەکە بەدەستی دەهێنێت و دووپاتیدەکاتەوە، ئینگلتەرا لەگەڵ توخێل، گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینیوە.

ئینگلتەرا لە یارییەکەی ئیسپانیادا، پاشئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر پێشکەوت، بەرگەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئیسپانیای گرت بۆ گەڕانەوە، بەتایبەت کە لە خولەکی 64ەوە، بەهۆی دەرکردنی ئیلیتۆ ئەندرسۆن بەکارتی سوور، بە 10 یاریزانەوە یارییکرد و وێڕای هەوڵی زۆری ئیسپانییەکان و تۆمارکردنی دوو گۆڵ، بەرگری لە پێشکەوتنی خۆی کرد و یارییەکەی بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە