کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانی ئەلڤێش

دانی ئەلڤێش

وەرزش

یاریزانانی یانەکەی دانی ئەلڤێش، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتی مەشقەکانیان کردووە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات


رووداو دیجیتاڵ

یاریزانان و کارمەندانی یانەی ساو جواو دی ڤێری، رکابەر لە خولی پلە سێی پۆرتوگال، تووڕەیی خۆیان نەشاردەوە و بایکۆتی مەشقەکانی تیپەکەیانکرد، پاشئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگی لەسەریەک مووچەکانیان وەرنەگرت.


یانەکە لەلایەن دانی ئەلڤێشی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی بەرازیلەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

میدیاکان ئاشکرایانکردووە، یاریزانانی یانەکە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، هەربۆیە بڕیاریانداوە مەشق نەکەن، پاشئەوەی چەند جارێک لای ئەلڤێش سکاڵایان کردووە، بەڵام ئەنجامیان دەستنەکەوتووە.

رۆژنامەی 'ریکۆرد'ی پۆرتوگالی دەڵێ، ژمارەیەک یاریزانی یانەکە، رۆژی هەینی بایکۆتی مەشقەکانیانکردووە، بەهۆی ئەوەی دانی ئەلڤێشی سەرۆکی کۆمپانیای 'ساد' کە خاوەنی یانەکەیە، ماوەی دوو مانگ و 16 رۆژە نەیتوانیوە مووچەی یاریزانەکانی بدات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، کە یاریزانی یانەکە بەهەموو جۆرێک گوشار لە خاوەنی یانەکە دەکەن، بۆ ەوەی هەرچۆنێک بووە، مووچەکانیان بداتێ، بەڵام ئەلڤێش بەهۆی رێوشوێنی جیابوونەوە لە جوانا سانزی هاوژینی، نەیتوانیوە مووچەکانیان بدات.

ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە، دانی ئەلڤێش رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی یاسایی بووەتەوە، پاشئەوەی تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک لە یانەیەکی شەوانەی شاری بارسێلۆنا.

ئەلڤێش بەهۆی ئەو تۆمەتبارکردنەوە، بەندکرا، بەڵام پاش نزیکەی دوو ساڵ لە مانەوە بەندیخانە، تۆمەتەکەی لەسەر لابرا و ساڵی 2024 ئازادکرا، دوای ئەوەی سکاڵاکار نەیتوانی بەڵگەی بەهێز بۆ دەستدرێژییەکەی ئەلڤێش بداتە دادگا.

یانەی ساو جواو دی ڤێری ساڵی 1929 دامەزراوە، دانی ئەلڤێش خاوەنی 50 لەسەدی پشکەکانی یانەکەیە کە پێشتر سەرکەوتنی بۆ خولی یەکی پۆرتوگالی بەخۆوە نەبینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید
وەرزش19-11-2026

بێلینگهام دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە